به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی له‌فه‌یسبوكدا به‌كارهێنه‌ران داوای هاوڕێیه‌تی له‌یه‌كتر ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش كارێكی دڵخۆشكه‌ره‌و له‌هه‌مانكاتدا بێزاركهریشه، ئه‌م تۆڕه چه‌ندینجار هه‌نگاوه‌كانی زانینی ره‌تكردنه‌وه‌ی داوای هاوڕێیه‌تی بۆ به‌كارهێنه‌ران ئاشكراكردووه، ئه‌مجاره‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ئاسانترو كه‌متر له 60 چركه ده‌توانیت بزانیت كێ هاوڕێیه‌تی په‌سه‌ند نه‌كردووه، بۆ زانینی ئه‌مه‌ش په‌یڕه‌وی ئه‌م هه‌نگاوانه بكه: 1- پێگه‌ی فه‌یسبوك بكه‌ره‌وه، نه‌ك ئه‌پڵیكه‌یشنی فه‌یسبوك 2- كلیك له‌سه‌ر هێمای به‌شه‌كانی تایبه‌ت به‌هاوڕێیه‌تی بكه 3- به‌شی (نیشاندانی هه‌مووان) هه‌ڵبژێره 4- كلیك له‌سه‌ر نیشاندانی ناردنی داواكاری هاوڕێیه‌تی بكه به‌م هه‌نگاوانه له‌مه‌ودوا زۆر به‌ئاسانی ده‌توانیت هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بناسیت كه داواكه‌ی تۆیان بۆ هاوڕێیه‌تی ره‌تكردووه‌ته‌وه، دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ساڵێكیش ئێستا به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن داواكاری هاوڕێیه‌تیان بكێشنه‌وه. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیش كه دارمیشی ئه‌نجامیداوه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ست ده‌كه‌ن ناچارن زانیارییه كه‌سییه‌كانی خۆیان لهئینتهرنێتدا ئاشكرابكه‌ن، ئه‌وا ئه‌م كه‌سانه چالاكیان له‌مێشكدا زیاد ده‌كات. خاك - و/ گۆران قادر س: الدیار
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure