وێنه‌یه‌كی دزه‌پێكراوی ئایفۆن 7 له‌پێگه‌كانی ئینته‌رنێت بڵاوبووه‌ته‌وه، وێنه‌كه به‌یه‌كه‌م وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی ئایفۆن 7 هه‌ژمارده‌كرێت كه زیاتر گرنگیداوه به‌پشتی مۆبایله‌كه، سه‌رباری بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه چه‌ند زانیارییه‌كی تریش له‌سه‌ر ئه‌م مۆبایله ئاشكرابووه. وه‌ك له‌وێنه‌كه‌دا دیاره مۆبایلی ئایفۆن 7 خاوه‌نی دوو كامێرای پشته‌وه‌یه، هاوكات دوو شریتیش له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌یدا به‌دیده‌كرێت، له‌به‌شی خواره‌وه‌شیدا گه‌یه‌نه‌ری smart connector له‌شێوه‌ی سێ خاڵدا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌م به‌شه ئێستا له‌ئایپاد پرۆ بوونی هه‌یه. له‌وێنه‌كه‌دا ئه‌وه رووننه‌بووه‌ته‌وه كه ئایا به‌شی بیسته‌ر (سماعه) لابراوه یان وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه؟ به‌ڵام دوگمه‌ی كۆنترۆڵكردنی ده‌نگ و هه‌ڵكردن له‌به‌شی لای چه‌پی مۆبایله‌كه‌دا دانراوه، به‌شی فلاشی كامێراكه‌ش لای چه‌پی هه‌ردوو كامێراكه جێگیركراوه. جێی باسه، كۆمپانیای ئه‌پڵ رۆژی 21ی ئاداری دیاریكرد وه‌ك ئاشكراكردنی چه‌ند به‌رهه‌مهێكی له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه مۆبایلی I phone 5e و ئایپادی پرۆ 9.7. خاك – و/ گۆران قادر س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure