پێده‌چێت له‌داهاتوودا كێبڕكێیه‌كی توند دروستببێت له‌سه‌ر شێوازی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی دروستكردنی فڕۆكه‌ی كاره‌بایی كه ته‌واو به‌كاره‌با ئیش بكات و پێویستی به‌سوته‌مه‌نی نه‌بێت بۆ ئیشپێكردنی. دامه‌زراوه‌ی DARPAی ئه‌مریكی نوێترین شێوازی بۆ فڕین و نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان به‌شێوه‌ی ستونی ئاشكراكرد، كه ده‌توانرێت به‌هۆی باڵه‌كانه‌وه كه به‌كاره‌با كارده‌كه‌ن ئه‌م شێوازه په‌یڕه‌وبكرێت، به‌ڵام ئه‌یلۆن ماسك له‌وباوه‌ڕه‌دایه كه ناتوانرێت هه‌مان شێواز جێبه‌جێبكرێت كه ئێستا دامه‌زراوه‌ی DARPA دایهێناوه، چونكه به‌كارهێنانی بزوێنه‌ره‌كان وه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره‌با ده‌بێته هۆی سوتانی بزوێنه‌ره‌كان. ئه‌م فڕۆكه‌یه هه‌ڵگری ناوی X- Plane و بزوێنه‌ره‌كه‌شی توانای 4000 ئه‌سپی هه‌یه، كه هاوشێوه‌ی بزوێنه‌ری فڕۆكه‌ی V22 ئه‌وسپری-ـه، بزوێنه‌ره‌كه پێویسته 3 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌مبهێنێت، هه‌روه‌ها 24 پانكه له‌ناو باڵی سه‌ره‌كی فڕۆكه‌كه‌دا جێگیركراوه. به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئه‌م فڕۆكه‌یه هیوادارن خێرایی فڕۆكه‌كه له‌نێوان 550-740 كم/ كاتژمێرێك بێت، هاوكات فڕۆكه‌ی X- Plane توانای هه‌ڵگرتنی نزیكه‌ی 1800 كیلۆگرامی هه‌یه، به‌ڵام له‌هه‌موو ئه‌مانه گرنگتر ئه‌وه‌یه كه فڕۆكه‌كه به‌راورد به‌فڕۆكه ئاساییه‌كانی تر زۆر به‌هێمنی ده‌فڕێت و ده‌نیشێته‌وه، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بچوكی قه‌باره‌یی و فشاری كه‌متر له‌سه‌ر فڕۆكه‌كه. فڕۆكه‌ی X- Plane خاوه‌ن هێزێكی تایبه‌ته، ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌شێوه‌یه‌كی ستونی (عامودی) بفڕێت و بنیشێته‌وه، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت پێویستی به‌ڕووبه‌رێكی كه‌متر هه‌یه بۆ دابه‌زین و فڕینی فرۆكه‌كه. جێی باسه، دامه‌زراوه‌ی DARPA گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی فڕۆكه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه هێزو توانای فڕۆكه‌كه له‌گه‌ڵ شێوازی نیشتنه‌وه‌و فڕینی فڕۆكه‌كه نیشانده‌دات. خاك - و/ گۆران قادر س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure