توێژه‌رانی په‌یمانگای ماساتشوستس بۆ ته‌كنه‌لۆژیا توانیویانه په‌ره به‌ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی نوێ بده‌ن كه له‌داهاتوودا ده‌توانرێت بۆ دروستكردنی پاتریه‌كی باشتر سوودی لێببینرێت، له‌م رۆژانه‌ی رابردووش‌دا چه‌ند بیردۆزێك تاقیكراوه‌ته‌وه كه شه‌كری ئاسایی به‌كاربهێنرێت بۆ كارپێكردنی پاتری مۆبایله‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك پاتریه‌كه هه‌مان توانای پاتریه ئاساییه‌كانی ئێستای هه‌بێت. به‌پێی راپۆرتێكی پێگه‌ی BGR ی ئه‌مریكی په‌یمانگای ناوبراو شه‌كری ئاساییان بۆ گه‌رمكردنی لوله‌كانی نانویه‌ی كاربۆن و به‌رهه‌مهێنانی وزه به‌كارهێناوه، ئه‌نجامی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ش گه‌یشتن بووه به‌دروستكردنی پاتری مۆبایل كه هه‌مان وزه‌ی پاتری ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كانی ئێستای هه‌بێت. ئه‌م پاتریه به‌ڕێگه‌یه‌كی نوێ كارده‌كات، چونكه كاركردنی ئه‌مجۆره پاتریه پشت به‌شه‌كر ده‌به‌ستێت بۆ گه‌رمكردنی خانه‌كانی پاتریه‌كه، هاوكات گه‌رمكردنه‌ش ده‌بێته هۆی پاڵپێوه‌نانی ئه‌لیكترۆنه‌كان بۆ به‌شی خواره‌وه‌ی پاتریه‌كه، پاشان ئه‌م گه‌رمیه ده‌گۆڕێت به‌وزه‌ی كاره‌با، ئه‌م هه‌وڵانه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه دێت كه ده‌درێت بۆ باشتركردنی ته‌مه‌نی پاتریه‌كان، هاوكات له‌بری شه‌كر ده‌توانرێت هه‌ر مادده‌یه‌كی تری گه‌رمكه‌ره‌وه به‌كاربهێنرێت. خاك – و/ گۆران قادر س: الیوم السابع
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure