كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له‌هه‌موو ماڵێكدا هه‌ن، راگه‌یاندن به‌وه ناسراوه كه زۆرترین كاریگه‌ری هه‌یه بۆسه‌ر بنه‌ما كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تاك و خێزان. به‌تایبه‌ت بۆ دیاریكردنی كه‌سایه‌تی مرۆڤ. راگه‌یاندن جگه‌له‌وه‌ی ناوه‌ندێكه بۆ هۆشیاری و گه‌یاندن، ناوه‌ندێكیشه كاریگه‌رییه‌كانی به‌خێراترین كات ده‌گه‌یه‌نێته هه‌موو ماڵێك و هه‌موو شوێنێك. شێوازه‌كانی په‌یوه‌ندی و په‌روه‌رده و كه‌سایه‌تی پیشانی تاكه‌كان ده‌دات و كاریگه‌ریی ده‌بێت. نزیكه‌ی سه‌د ساڵ داوی په‌یدابوونی رۆژنامه‌كان له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا، ئینجا كاریگه‌رییه‌كه‌ی به‌سه‌ر ملیۆنان هاووڵاتیدا ده‌ركه‌وت. پاش گه‌شه‌كردنی ته‌كنۆلۆژیا كه كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنیان په‌ره‌پێدا، ده‌ركه‌وت كه ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕ به‌ڤیدیۆیه‌ك ده‌كه‌ن، زۆر زیاترن له‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕ به‌راپۆرتێكی رۆژنامه یان نووسینێك ده‌كه‌ن. راگه‌یاندن كار له‌سه‌ر زانین و زانیاری نوێ ده‌كات. نوێترین ئه‌و زانیاریانه‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌ستی پێده‌گات، به‌خێراترین كات ده‌یگه‌یه‌نێته هه‌موو ماڵێك. هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی مۆدێلی ژیان و گوزه‌رانی جیهان، پیشانی هه‌موو كه‌سێك ده‌دات. بۆ نموونه، له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه جۆراوجۆره‌كانی راگه‌یاندنه‌وه، كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی جیهان خۆیان ده‌ناسێنن، له‌ڕێگه‌ی ریكلامه‌وه، ئاره‌زوو و سه‌لیقه‌ی مرۆڤه‌كان ده‌گۆڕن. تاكه‌كه‌س له‌ڕێگه‌ی راگه‌یاندنه‌وه ئاگاداری بارودۆخه سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه جیهانییه‌كان ده‌بێت. بۆیه راگه‌یاندن به‌ئاسانی توانای داڕشتنی كه‌سایه‌تی مرۆڤی نوێی هه‌یه، مرۆڤ له‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌دا ناتوانێت له‌ژێر كاریگه‌ری راگه‌یاندندا ده‌رباز بێت. زۆرینه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی تائێستا ئه‌نجامدراون، ده‌ركه‌وتووه كه لایه‌نی نه‌رێنی راگه‌یاندن زیاتره وه‌ك له‌لایه‌نی ئه‌رێنی، به‌تایبه‌ت له‌كۆمه‌ڵگه نه‌ریتی و دواكه‌وتووه‌كاندا. جگه له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌روونناسان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه راگه‌یاندن تاكه‌كه‌س تووشی كه‌رتبوونی كه‌سایه‌تی ده‌كات. به‌مپێیه راگه‌یاندن كاریگه‌رییه‌كی راسته‌وخۆی بۆسه‌ر كه‌سایه‌تی مرۆڤ هه‌یه. خاك - هاوار شاوان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure