توێژه‌رانی زانكۆی ئێرلانگن له‌نۆرمبێرگ و په‌یمانگه‌ی ماكس بلانك و زانكۆی ستانفۆرد توانیویانه سیستمێكی كۆمپیوته‌ری نوێ دابهێنن كه توانای هه‌بێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌موچاوه‌كاندا بكات. به‌رنامه‌كه ده‌توانێت ده‌موچاوی كه‌سه‌كان بگۆڕێت به‌شێوه‌ی ده‌موچاوی كه‌سه به‌ناوبانگه‌كانی جیهان، هاوكات هه‌موو گۆڕانكارییه‌كانی شێوه‌ی قسه‌كردن یان ئاماژه‌دان له‌سه‌ر ده‌موچاوی كه‌سه ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت به‌هۆی كامێرای ویبه‌وه ڤیدیۆی راسته‌وخۆی پێ دروستبكرێت و هه‌ردوو ده‌موچاوه‌كه تێكه‌ڵبكرێت و لاسایی به‌رپرسه‌كه بكرێته‌وه. وه‌ك له‌گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا دیاره ده‌توانرێت شێوه‌ی به‌كارهێنه‌ران بگۆڕدرێت به‌دۆناڵد ترامپ یان وتاری باراك ئۆباما یان شێوه‌ی قسه‌كردنی جۆرج ده‌بلیو بۆش و ڤلادیمێر پۆتن. ئه‌م به‌رنامه‌یه نوێیه‌و پێشتر به‌و شێوازه بوونی نه‌بووه، به‌رنامه‌كه هه‌ڵگری ناوی face2face، كه هه‌ڵده‌ستێت به‌تێكه‌ڵكردنی هه‌ردوو ده‌موچاوه‌كه، پاشان ئاماژه‌كانی قسه‌كردن له‌ده‌موچاوی كه‌سه به‌ناوبانگه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه ته‌واو له‌ڕاستی ده‌چێت و زه‌حمه‌ته بتوانرێت جیابكرێته‌وه كه ئه‌مه خودی به‌رپرسه‌كه نیه. خاك – و/گۆران قادر س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure