پێگه‌ی NDTV چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی مۆبایله نوێیه‌كه‌ی هواوی ئاشكراكردووه، كه بڕیاره رۆژی 9ی نیسان له‌شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا به‌رهه‌مهێنانی رابگه‌یه‌نرێت. پێگه‌ی ناوبراو چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئه‌م مۆبایله نوێیه‌ی ئاشكراكردووه كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كان زیاتر له‌كامێراو پێكهاته‌ی جه‌سته‌ی مۆبایله‌كه‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه، مۆبایلی Huawei P9 Lite جه‌سته‌یه‌كی كانزایی بۆ دانراوه، هه‌روه‌ها كامێرای سه‌ره‌كیشی ته‌نها یه‌ك كامێرایه له‌بری دوو كامێرا كه ئێستا زۆرینه‌ی كۆمپانیاكان پشت به دوو كامێرای پشته‌وه ده‌به‌ستن، روونمای كامێراكه‌شی 23 مێگاپێكسڵه. مۆبایلی Huawei P9 Lite شاشه‌كه‌ی له‌جۆری (Full HD)ـه به‌قه‌باره‌ی 5.2 ئینج، هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی رامه‌كه‌شی 3 گێگابایته. خاك – و/ گۆران قادر س/ رۆتانا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure