كۆمپانیای تویۆتای ژاپۆنی دانانی سیستمی ئیستۆپ گرتنی ئۆتۆماتێكی بۆ ئۆتۆمبێله‌كانی راگه‌یاند، له‌قۆناغی یه‌كه‌میشدا وه‌ك ئه‌زموونی بۆ ساڵی 2017 ئه‌م سیستمه بۆ زیاتر له 25 ئۆتۆمبێلی لێگزس داده‌نێت. ئه‌م پلانه‌ی كۆمپانیای به‌ناوبانگی تویۆتا به‌شدارده‌بێت له‌كه‌مبوونه‌وه‌ی رووداوه‌كانی هاتوچۆ، سیستمه‌كه زیاتر له‌ناو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌دا جێگیرده‌كرێت كه به‌كارهێنانیان زۆره‌و له‌جیهاندا خواستی زیاتریان له‌سه‌ره، ئه‌مكاره‌ی تویۆتاش وه‌ك هه‌موو كۆمپانیاكانی تر بۆ پێشخستنی بواری سه‌لامه‌تی شۆفێر‌و سه‌رنشینه‌كانه. له‌وباره‌یه‌وه پێگه‌ی Engadget ی ئه‌مریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه سیستمه زیره‌كه‌كه‌ی تویۆتا به‌چه‌ند شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌بێت، بۆنموونه له‌ئۆتۆمبێلی لێگزسدا پشتده‌به‌ستێت به‌سیستمه‌ی یه‌ك ئیستۆپی كه به‌هۆی كامێرا‌و راداره‌وه جێگیرده‌كرێت و ئۆتۆماتیكی كارده‌كات، به‌ڵام له‌ئۆتۆمبێله‌كانی تردا پشت به‌دوو هه‌ڵبژارده ده‌به‌ستێت، ئه‌وانیش سیستمی لێزه‌رو راداره، سه‌ره‌ڕای جیاوازی شێوازه‌كان، به‌ڵام ئه‌م سیستمه به‌شدارده‌بێت له‌پاراستنی زیاتری شۆفێر‌و سه‌رنشینه‌كان. خاك – و/ گۆران قادر س: الیوم السابع
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure