30/3/2016 09:45 AM

سامسۆنگ دوو مۆبایلی نوێ به‌رهه‌مده‌هێنێت

دوای چه‌ندین هه‌واڵ و پێشبینی له‌سه‌ر دوو مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ی گالاكسی، كۆمپانیای سامسۆنگ به‌ڕه‌سمی له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی به‌رهه‌مهێنانی دوو مۆبایلی به‌ناوه‌كانی  Galaxy J7 2016 و Galaxsy J5 2016  راگه‌یاند.

 بێگومان مۆبایلی Galaxy J7 2016  به‌هێزترو باشتره‌ له‌مۆبایلی  Galaxsy J5 2016، چونكه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زیاترن، چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی سه‌رنجڕاكێش له‌خۆده‌گرێت.

ئه‌وه‌ی زانراوه‌، مۆبایله‌كه‌ قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 5.5 ئینجه‌ به‌ روونمای Full HD، هاوكات شاشه‌كه‌شی له‌جۆری Super AMOLED، ئه‌م مۆبایله‌ قه‌باره‌ی رامه‌كه‌ی 3 گێگابایته‌، له‌گه‌ڵ بوونی میمۆرییه‌كی ناوخۆیی به‌قه‌باره‌ی 16 گێگابایت، ئه‌م میمۆرییه‌ ده‌توانرێت به‌هۆی Micro SD فراوان بكرێت.

 هه‌روه‌ها به‌پرۆسێسه‌ری هه‌شت هێنده‌یی و به‌خێرایی 1.6Ghz كارده‌كات.

مۆبایلی Galaxy J7 2016 خاوه‌نی دوو كامێرایه‌، كامێرای سه‌ره‌كی روونماكه‌ی 13 مێگاپێكسڵه‌، به‌ڵام كامێرای پێشه‌وه‌ی روونماكه‌ی 5 مێگاپێكسڵه‌، پاتری ئه‌م مۆبایله‌ تواناكه‌ی 3300mAh، هاوكات ئه‌ستوری مۆبایله‌كه‌ 7.8 میلیمه‌تره‌ به‌كێشی 170 گرامی، مۆبایلی Galaxy J7 2016 چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی په‌یوه‌ندی بێته‌لی كلاسیكی تێدایه‌ وه‌ك ته‌كنه‌لۆژیای NFC و تۆری نه‌وه‌ی چواره‌م.

به‌ڵام مۆبایلی Galaxsy J5 2016 قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 5.2 ئینجه‌ به‌ روونمای Full HD، پرۆسێسه‌ره‌كه‌شی له‌جۆری چوار هێنده‌یه‌ به‌خێرایی 1.2ghz، هه‌روه‌ها رامه‌كه‌ی 2 گێگابایته‌ له‌گه‌ڵ بوونی میمۆرییه‌كی ناوخۆیی به‌قه‌باره‌ی 16 گێگابایت، ئه‌م میمۆرییه‌ ده‌توانرێت به‌هۆی Micro SD فراوان بكرێت.

مۆبایلی Galaxsy J5 2016 كامێرای پشته‌وه‌ی روونماكه‌ی 13 مێگاپێكسڵه‌، به‌ڵام كامێرای پێشه‌وه‌ی قه‌باره‌كه‌ی 5 مێگاپێكسڵه‌، توانای پاتریه‌كه‌شی 3100mAh، ده‌رباره‌ی ئه‌ستوری و كێشی ئه‌وه‌ مۆبایلی Galaxsy J5 2016 ئه‌ستورییه‌كه‌ی 8.1 میلیمه‌تره‌ به‌كێشی 159 گرام، هاوكات وه‌ك مۆبایلی Galaxy J7 2016 چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی په‌یوه‌ندی بێته‌لی كلاسیكی تێدایه‌.

خاك – و/ گۆران قادر
س/ اإلكترونی





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved