وادیاره هه‌وادارانی گۆڕانكاری له‌ئۆتۆمبێله‌كاندا هه‌میشه سوپرایزیان پێیه بۆ به‌كارهێنه‌ران و سه‌رنجی هه‌مووان به‌لای كاره‌كانیاندا راده‌كێشن، گۆڕانكارییه‌كه‌ی ئه‌مجاره له‌ئۆتۆمبێلی پێكابی ژاپۆنی نیسان ناڤارادایه، كه دیزاینه‌كه‌ی ته‌واو جیاوازه له‌نه‌وه‌كانی پێش خۆی. كۆمپانیای Severn Valley Motorsport كه كورتكراوه‌كه‌ی SVM ـه، هه‌ستاوه به‌م گۆڕانكارییه سه‌رنجڕاكێشه له‌ئۆتۆمبێلی ناڤارا NP300 مۆدێل 2016، گۆڕانكارییه‌كان ته‌نها په‌یكه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌و رووكاری ده‌ره‌وه‌ی نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵكو له‌ناواخنی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه ده‌ستیانپێكردووه‌و سه‌ره‌تا بزوێنه‌رێكی جۆری V6 به‌قه‌باره‌ی 3.8 لیتریان بۆ داناوه، كه بزوێنه‌ره‌كه تۆربینیه‌و هاوشێوه‌ی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێلی وه‌رزشی نیسان جی تی ئاره، ئه‌م گۆڕانكارییه‌ش بووه‌ته هۆی به‌هێزبوونی بزوێنه‌ره‌كه‌ی و تواناكه‌ی به‌رزكردووه‌ته‌وه بۆ توانای 800 ئه‌سپ. ئۆتۆمبێلی ناڤارا NP300 سیستمی پاڵنانی چوار ته‌گه‌ریشیان بۆ داناوه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێزێكی زیاتری پێبه‌خشیوه، بووه‌ته ئۆتۆمبێلێكی ته‌واو سه‌رنجڕاكێش و ناوازه، ناڤارا 2016 به‌شی پێشه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك دیزاین كراوه كه زیاتر له‌ئۆتۆمبێلێكی هێرشبه‌رانه ده‌چێت، لاته‌نیشته‌كانیشی جوانتر دیزاین كراوه‌ته‌وه‌و هێڵێكی سوری بریقه‌داریان تێدا نه‌خشاندووه، هاوكات ده‌رگای ئۆتۆمبێله‌كه‌ش كراوه به له‌مس. جێی باسه، ئه‌م ئۆتۆمبێله به‌نرخی 250 هه‌زار دۆلار ده‌خرێته بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه. خاك – و/ گۆران قادر س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure