كۆمپانیای LG كۆریای باشور رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو به‌ڕه‌می به‌رهه‌مهێنانی مۆبایله نوێیه‌كه‌ی به‌ناوی LG G5 راگه‌یاند. مۆبایله‌كه له‌ڕۆژی یه‌كی نیسانه‌وه خراواته بازاڕه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه، دوای ئه‌مریكاش به‌سه‌رجه‌م بازاڕه‌كانی جیهاندا دابه‌شده‌كرێت. مۆبایلی LG G5 دیزاینه‌كه‌ی جیاوازه له‌دیزاینی هه‌ردوو مۆبایله‌كه‌ی پێش خۆی LG V10، هاوكات مۆبایله‌كه چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی سه‌رده‌مانه‌ی له‌خۆگرتووه، وه‌ك قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 5.4 ئینجه به روونمای Quad HD كارده‌كات، هاوكات پرۆسێسه‌ره‌كه‌شی له‌جۆری چوار هێنده‌یی Snapdragon 820. مۆبایلی LG G5 قه‌باره‌ی میمۆرییه ناوخۆییه‌كه‌ی 64 گێگابایته، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت به‌هۆی میمۆرییه‌كی ده‌ره‌كیشه‌وه ئه‌م قه‌باره‌یه فراوان بكرێت، رامه‌كه‌شی 4 گێگابایته. مۆبایله نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای LG گۆڕانكاری له‌كامێراكانیدا كردووه‌و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی بۆ زیادكردووه، روونمای كامێرای سه‌ره‌كی 20 مێگاپێكسڵه له‌گه‌ڵ دانانی فلاش له‌جۆری LED، هه‌روه‌ها لاته‌نیشتیشی له‌یزه‌ری بۆ دانراوه كه خۆكرده كارده‌كات، كامێرای پێشه‌وه‌ی روونماكه‌ی 8 مێگاپێكسڵه. مۆبایلی LG G5 به‌چه‌ند ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی په‌یوه‌ندی بێ ته‌لی WLANو بلوتوزوGPS خزمه‌تگوزاری NFCكه بۆ راكێشانی ئه‌لیكترۆنی به‌كاردێت پاڵپشتی ده‌كرێت. جێی باسه، كۆمپانیای LG له‌كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مۆبایله زیره‌كه‌كان كه له‌شاری به‌رشه‌لۆنه به‌ڕێوه‌چوو، به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م مۆبایله‌ی راگه‌یاند. خاك – و/ گۆران قادر س: رۆتانا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure