پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی كه گرنگی ده‌دات به‌و ئامێرانه‌ی به‌سیستمی ئه‌ندرۆید كارده‌كه‌ن، یه‌كه‌م وێنه‌ی مۆبایلی زیره‌كی نۆكیای بڵاوكرده‌وه، به‌وته‌ی پێگه‌كه ئه‌مه یه‌كه‌مین مۆبایلی زیره‌كی كۆمپانیای نۆكیایه دوای ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مایكرۆسۆفت. كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له‌مانگی ئه‌یلولی 2013 دا بڵاویكرده‌وه له‌به‌رامبه‌ر پێدانی 7.2 ملیار دۆلار به‌كۆمپانیای نۆكیا، مایكرۆسۆفت ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر به‌شی مۆبایله زیره‌كه‌كانی كۆمپانیا فیله‌ندیه‌كه‌دا، به‌پێی گرێبه‌سته‌ی نێوان هه‌ردوو كۆمپانیاكه، پێویسته نۆكیا تا ساڵی 2016 هیچ مۆبایلێكی زیره‌ك به‌رهه‌م نه‌هێنێت كه هێمای بازرگانی نۆكیای له‌سه‌ر بێت. هاوكات سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای نۆكیا راجیف سوری له‌ڕۆژی 14ی ته‌مموزی 2015 دا رایگه‌یاند كه كۆمپانیاكه‌یان بۆ ساڵی 2016 ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو بازاڕی مۆبایله زیره‌كه‌كان، له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا چه‌ندین هه‌واڵ بڵاوبووه‌وه كه نۆكیا به‌نیازه مۆبایلێكی هۆشمه‌ند به‌ناوی Nokia C1 بۆ ئه‌مساڵ به‌رهه‌مبهێنێت. پێگه‌ی Android Authority یه‌كه‌م وێنه‌ی دزه‌پێكراوی مۆبایله نوێیه‌كه‌ی نۆكیای بڵاوكرده‌وه، پێگه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و وێنه‌یه‌ی له‌كۆمپانیا نۆكیاوه پێگه‌یشتووه، سه‌ره‌رای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه چه‌ندین زانیاریش له‌سه‌ر مۆبایله‌كه بڵاوده‌كاته‌وه، پێگه‌ی ناوبراو راشیده‌گه‌یه‌نێت كه مۆبایله‌كه ناوی Nokia C1 ده‌بێت و له‌هاوینی ئه‌مساڵدا ده‌خرێته به‌رده‌ستی هه‌وادارانی نۆكیا. مۆبایلی Nokia C1 یه‌كێك ده‌بێت له‌و مۆبایلانه‌ی كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی مامناوه‌ندی ده‌بێت، قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 5.5 ئینج ده‌بێت به روونمای 1920×1080 پێكسل، هه‌روه‌ها به‌پرۆسێسه‌ری هه‌شت هێنده‌یی له‌جۆری كوالكۆم سنابدراگۆن 652 به‌خێرایی 1.8 گێگا هێرتز كارده‌كات. جێی باسه، مۆبایلی Nokia C1 ده‌بێته یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌كی كۆمپانیای نۆكیا كه به‌سیستمی ئه‌ندرۆید كاربكات. خاك – و/ گۆران قادر س: كه‌ناڵی العربیه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure