كۆمپانیای بیجۆ به‌ڕه‌سمی به‌رهه‌مهێنانی دوو ئۆتۆمبێلی راگه‌یاند، راگه‌یاندنی ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ش له‌میانه‌ی پێشانگایه‌كی كۆمپانیاكه هات كه له‌باكوری فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌چوو. له‌پێشانگاكه‌دا هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان بۆ ئاماده‌بووان نمایشكران، ئۆتۆمبێلی یه‌كه‌میان ناوی بیجۆ ئێكسپێرته، كۆمپانیای بیجۆ له‌م ئۆتۆمبێله‌دا گرنگی ته‌واوی به‌په‌یكه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه داوه، هاوكات له‌دروستكردنی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌دا سوودی له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی په‌یكه‌ری EMP2 بینیوه، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه كۆمپانیاكه گۆڕانكاری له‌هێمای بازرگانی كۆمپانیاكه‌و دیزاینی ئۆتۆمبێله‌كه‌دا كردووه، كه دیزاینه‌كه‌ی زیاتر گونجاوتره له‌گه‌ڵ به‌شی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه. هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه پێگه‌ی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئۆتۆمبێله‌كه لایته‌كانی زۆر ناوازه‌ن و هاوشێوه‌ی لایتی بیجۆ 308، هه‌روه‌ها هه‌مان دروشمی بازرگانی شێره‌كه‌ی بۆ دانراوه‌ته‌وه، به‌ڵام رووی شێره‌كه زیاتر پێشخراوه له‌بری ده‌ست و قاچه‌كانی، ئۆتۆمبێلی ئێكسپێرت به سێ به‌رزی جیاواز به‌رهه‌مهێنراون كه بریتین له (كۆمباكت، ستاندارد، لۆنج)، هاوكات سێ تایبه‌تمه‌ندی جیاوازیشیان هه‌یه كه بریتیین له (پرۆ، پریمیۆم، پریمیۆم باك). ده‌رباره‌ی بزوێنه‌ره‌كه‌شی، ئه‌وه ئه‌م ئۆتۆمبێله دوو بزوێنه‌رێكی جیاوازی هه‌یه، یه‌كه‌میان قه‌باره‌كه‌ی 1.6 لیتره به‌توانای 95 ئه‌سپ، دووه‌میشیان 2.0 لیتره به‌توانای 180 ئه‌سپ. هه‌ر له‌پێشانگاكه‌دا كۆمپانیاكه ئۆتۆمبێلی دووه‌می نمایشكرد كه ناوی Citroen Jumpy به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی له‌ئۆتۆمبێلی یه‌كه‌م زیاتره. خاك - و/ گۆران قادر س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure