به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ده‌ریاكان به‌هۆی توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵی جه‌مسه‌ره‌كانه‌وه، نیگه‌رانی لای زانایان دروستكردووه‌و سه‌رزه‌وی له‌به‌رده‌م مه‌ترسی گه‌وره‌دا ده‌بینن. به‌پێی تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه كه له‌باره‌ی گۆڕانكاری هه‌رێمایه‌تی له‌جه‌مسه‌ری باشووری گۆی زه‌وی ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه كه ئاستی ئاوی ده‌ریاكانی جیهان به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی دوو ئه‌وه‌نده ده‌چن، به به‌رامبه‌ر به‌و خه‌مڵاندنانه‌ی ئێستاكه هه‌ن. به‌دوداچوونه نوێیه‌كه كه به‌سیستمی كۆمپیوته‌ری ئه‌نجامدراوه، له‌سه‌ر توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵه‌كانی جه‌مسه‌ری باشووره به‌ڵگه‌یه كه ده‌توانێت ببێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ده‌ریاكان. له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا هاتووه، كه تا ساڵی ٢٥٠٠ توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵه‌كان ده‌توانێت ئاستی به‌رزی ئاو تا ١٣ مه‌تر به‌رزتر بكاته‌وه. نووسه‌ران و لێكۆڵه‌رانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه كه‌مكردنه‌وه‌ی گازه تایبه‌ته‌كان وه‌ك گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن، ده‌توانێت ئه‌م مه‌ترسییه بۆسه‌ر گۆی زه‌وی كه‌متر بكاته‌وه. ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی گۆڕانكاری كه‌ش له‌ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌ساڵی ٢٠١٣ پیشبینی كردبوو كه ئه‌و گازانه‌ی زه‌ره‌ریان بۆ توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵی جه‌مسه‌ره‌كان هه‌یه، ره‌نگه به‌ئه‌ندازه‌ی ٩٨ سانتیمه‌تر تا ساڵی ٢١٠٠ به‌رزتر بێته‌وه. گه‌رمبوونی به‌رگه هه‌وای سه‌ر زه‌وی و بڵاوبوونه‌وه‌ی رێژه‌یه‌ك له‌و گازه زیانبه‌خشانه، هۆكاری سه‌ره‌كی توانه‌وه‌ی شاخه سه‌هۆڵینه‌كانی جه‌مسه‌ری باشووره، هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ی گازه زیانبه‌خشه‌كان وه‌ك دووه‌م ئوكسیدی كاربۆن، به‌بنبڕكردنی سه‌رچاوه‌ی زۆربوونی گازه‌كه‌و په‌ره‌پێدانی رووبه‌ری سه‌وزایی هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵه‌كان داده‌نرێت. خاك - ئا/ هاوار شاوان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure