كۆمپانیای تایبه‌تی سپه‌یس ئێكس به ره‌وانه‌كردنی كه‌شتییه‌كی ئاسمانی به‌ره‌و بۆشایی ئاسمان سه‌ركه‌وتوو بوو، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌ی ستوونی له‌سه‌ر سه‌كۆی سه‌رئاوكه‌وتوو له‌زه‌ریای ئه‌تڵه‌سییه‌وه هه‌ڵفڕێنرا. ئه‌م كه‌شتییه ئاسمانییه به‌پارێزه‌ری گه‌شت و 3 تۆن ئامێره‌وه، به‌وێستگه‌ی بۆشایی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی گه‌یشت. كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆژیای دۆزینه‌وه‌ی بۆشایی ئاسمان كه به‌سپه‌یس ئێكس "SpaceX" به‌ناوبانگه، بۆ یه‌كه‌مینجار توانویه‌یی كه‌شتییه‌كی ئاسمانی له‌سه‌ر سه‌كۆی سه‌رئاوكه‌وتوو له‌زه‌ریای ئه‌تڵه‌سییه‌وه به‌ره‌و بۆشایی ئاسمان هه‌ڵفڕێنێت. ئه‌م كه‌شتییه له‌جۆری فاڵكۆن 9 یه‌و پێكهاتووه له‌ناوه‌ندێكی پارێزه‌ری كاناورێڵ كه له‌فلۆریدای ئه‌مریكا ئاماده‌كراوه، هه‌روه‌ها پارێزه‌ری بۆشایی دراگۆن و 3 هه‌زار كیلۆ خواردمه‌نی و شمه‌ك و ئامێری تایبه‌ت به‌وێستگه‌ی بۆشایی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی "ISS"، ره‌وانه‌ی وێستگه‌ی بۆشایی ئاسمانی كرا. به‌رپرسێكی سپێس ئێكس كه كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ته، رایگه‌یاندووه كه یه‌كێك له‌ئامێره باركراوه‌كانی كه‌شتییه ئاسمانیه‌كه، ژوورێكی هه‌وایی تایبه‌ت به شه‌ش سه‌رنشینه. به‌وته‌ی پسپۆڕان دوای شكستهێنانی كۆمپانیای سپێس ئێكس له‌ڕه‌وانه‌كردنی كه‌شتییه‌ك له نۆ مانگ پێشتر شكستیهێنا، نیگه‌رانییه‌كی زۆر هه‌بووه له‌باره‌ی ئه‌م ره‌وانه‌كردنه نوێیه‌وه. ره‌وانه‌كردنی ئه‌م كه‌شتییه كه له‌سه‌كۆی سه‌رئاوكه‌وتوو له‌زه‌ریای ئه‌تڵه‌سییه‌وه بوو، دوو ده‌قیقه‌و 30 چركه دوای ره‌وانه‌كردنی، پارێزه‌ری بۆشایی ئاسمان دراگۆن له‌كه‌شتییه‌كه جیابووه‌ته‌وه‌و به‌ره‌و وێستگه‌ی بۆشایی ئاسمانی رێی گرتووه‌ته‌به‌ر. ئه‌م پارێزه‌ره رۆژی یه‌كشه‌ممه 10ی نیسان به‌وێستگه‌ی بۆشایی ئاسمانه‌وه په‌یوه‌ست بوو. له‌مانگی شه‌شی ساڵی 2015 كه‌شتییه‌ك له‌جۆری فاڵكۆن9 دوو ده‌قیقه دوای ره‌وانه‌كردنی ته‌قییه‌وه‌و له‌ناوه‌ڕاستی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵیش كه‌شتییه‌كی تر له‌هه‌مان جۆر دوای هه‌ڵفڕاندنی ته‌قیبووه‌وه. خاك - هاوار شاوان س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure