رۆژ به‌ڕۆژ نزیكده‌بینه‌وه له‌كاتی راگه‌یاندنی مۆبایله چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سامسۆنگ كه ناوی گالاكسی نۆت6 ـه، هه‌رچه‌نده هێشتا كاتی راگه‌یاندنی به‌ڕه‌سمی له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه رانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام پێده‌چێت وه‌ك هه‌میشه له‌مانگی ئه‌یلولدا بخرێته به‌رده‌ستی هه‌وادارانی ئه‌م مۆبایله. له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا چه‌ند راپۆرته هه‌واڵێك له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله بڵاوبووه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا ئاشكرابووه ئه‌وه‌یه كه مۆبایله‌كه به‌سیستمی Android N4 كارده‌كات، هاوكات شاشه‌ی مۆبایله‌كه به روونمای 4K ده‌بێت به‌قه‌باره‌ی 5.7 ئینج. هه‌روه‌ها پێگه‌ی به‌ناوبانگی سام مۆبایل له‌ڕاپۆرتێكیدا چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری مۆبایلی گالاكسی نۆت6 ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه مۆبایله‌كه به‌پێوه‌ری IP68 به‌رهه‌مهێنراوه كه هاوشێوه‌ی گالاكسی ئێس 7 دژه ئاو و ته‌پوتۆز ده‌بێت، هاوكات ئه‌و ماددانه‌ی كه له‌گالاكسی ئێس 7دا به‌كارهاتوون له‌م مۆبایله نوێیه‌شدا دووباره‌بوونه‌ته‌وه. هه‌ر ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایلی گالاكسی نۆت6، پێگه‌ی Galaxy Club ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كۆمپانیای سامسۆنگ هه‌ستاوه به‌هێنانی كامێرایه‌كی تایبه‌ت كه كار له‌سه‌ر گلێنه‌ی چاو ده‌كات، واته پێده‌چێت وه‌ك په‌نجه مۆر چاو به‌كاربهێنرێت بۆ كۆنترۆڵكردنی مۆبایله‌كه، بۆیه پێده‌چێت گالاكسی نۆت6 ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌ش له‌خۆبگرێت. خاك – و/ گۆران قادر س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure