كۆمپانیای تۆیۆتا به‌ڕه‌سمی به‌رهه‌مهێنانی تۆیۆتا كرۆلا 2017 ی راگه‌یاند، كه به‌گرنگترین ئۆتۆمبێلی كۆمپانیاكه داده‌نرێت له‌چوارچێوه‌ی نوێكارییه‌كانی كۆمپانیاكه كه له‌ژێر ناونیشانی نیوه‌ی ته‌مه‌نه، به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ش دوای سێ ساڵ له‌ئاشكراكردنی به‌رهه‌مه‌كانی پێش خۆی دێت. كرۆلا 2017 چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی كه‌م و جوانی تێدا كراوه، نوێكارییه‌كان له‌به‌شی پێشه‌وه ده‌ستیپێكراوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت لایته‌كانی پێشه‌وه‌ی كراون به LED و ناسنامه‌ی تۆیۆتایان هه‌ڵگرتووه، هاوكات تۆری خواره‌وه (عه‌ته‌ر) گه‌وره‌تر كراوه، ده‌عامیه‌كه‌شی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نوێیه، له‌به‌شی پشته‌وه‌شیدا گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ نه‌كراوه، ته‌نها لایته‌كان كراون به LED و دیزاینێكی نوێیان بۆ دانراوه، هاوكات كرۆمیان تێدا به‌كارهاتووه. تۆیۆتا كرۆلا به سێ ره‌نگ به‌رهه‌مهێنراوه كه بریتین له‌ڕه‌نگه‌كانی زیوی بریقه‌دار وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌وێنه‌كه‌دا دیاره، له‌گه‌ڵ ره‌نگه‌كانی برۆنزی و سوور، ئۆتۆمبێله نوێیه‌كه‌ی تۆیۆتا به ویلی 17 ئینج یان 19 ئینج به‌رهه‌مهێنراوه. كۆمپانیای تۆیۆتا هیچ زانیارییه‌ك یان وێنه‌ی ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، بۆیه چاوه‌ڕوانده‌كرێت ته‌نها گۆڕانكاری له‌به‌شی ده‌ره‌وه‌یدا كردبێت. تۆیۆتا كرۆلا چه‌ند ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی نوێ و سه‌لامه‌تی له‌ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا جێگیركردووه، وه‌ك دانانی سیستمی زه‌نگلێدان له‌كاتی ده‌رچوون له رێره‌و یان پێش پێكدادان، هاوكات لایته‌كانیشی كردووه به‌زینۆن و گرنگی ته‌واوی داوه به‌كه‌م خه‌رجكردنی به‌نزین و زیادكردنی توانای ئۆتۆمبێله‌كه، به‌ڵام ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه به‌پێی مۆدێله‌كان گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا دێت. جێگه‌ی باسه ئه‌م ئۆتۆمبێله له‌چاره‌كی سێیه‌می ئه‌مساڵدا ده‌خرێته بازاڕه‌كانی ئه‌وروپاو ئاسیا‌و ئه‌مریكا. خاك – و/ گۆران قادر س: سعودی شفت
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure