به‌پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی هێراڵد كۆری، كۆمپانیا ئه‌پڵ توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سامسۆنگ رێبكه‌وێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی شاشه‌ی OLED، به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه هه‌ردوو كۆمپانیاكه به‌بڕی 2.6 ملیار دۆلار رێككه‌وتوون كه سامسۆنگ له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2017 بڕی 100 ملیۆن شاشه له‌جۆری OLED بۆ ئه‌پڵ به‌رهه‌مبهێنێت. شاشه‌ی OLED جۆره شاشه‌یه‌كی پێشكه‌وتووه‌و له‌زۆرینه‌ی مۆبایله زیره‌كه‌كانی سامسۆنگدا به‌كارهێنراوه، به‌پێی رێككه‌وتننامه‌كه‌ش كۆمپانیای سامسۆنگ پێویسته ساڵانه 100 ملیۆن شاشه‌ی ئۆلید به‌قه‌باره‌ی 5.5 ئینج به‌رهه‌مبهێنێت و راده‌ستی كۆمپانیای ئه‌پڵی بكات، ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه له‌كاتێكدا دێت كه پێشتر سامسۆنگ ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌پڵدا ره‌تده‌كرده‌وه، هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌كه‌شی بۆ پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی خۆی ده‌گێڕایه‌وه، به‌ڵام وادیاره كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رو كۆمپانیا كۆرییه‌كان دانیشتووه تا رێككه‌وتننامه‌یه‌كی له‌وجۆره‌یان له‌گه‌ڵدا ئیمزا بكات. جێی باسه، دوای ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه كۆمپانیای ئه‌پڵ یه‌كه‌م مۆبایل به‌شاشه‌ی ئۆڵید به‌رهه‌مده‌هێنێت، به‌ڵام پێده‌چێت به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌ی بكه‌وێته سه‌ره‌تای ساڵی 2018. خاك – و/ گۆران قادر س: Traidnt
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure