كۆمپانیای سیبۆی ژاپۆنی ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ دیزاینكردنی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك كه به‌چاو نابینرێت، دیزاینكردنی ئه‌مجۆره شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ش به‌بۆنه‌ی 100 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و كۆمپانیاكه‌وه‌یه دێت. بێگومان ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره كاتێك ده‌وه‌ستێت هه‌موو كه‌س ده‌یبنیێت، به‌ڵام له‌كاتی رۆیشتندا له‌به‌رچاو بزر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك وایه نه‌بینرێت، هۆكاری نه‌بینی ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه به‌مادده‌یه‌ك رووپۆش ده‌كرێت كه ره‌نگده‌داته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه نه‌بینرێت و به‌خێراییش له‌به‌رچاو بزر ببێت. شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه ناوی تیری سوره‌و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نایاب دیزاین كراوه، بۆیه سه‌رنشینه‌كانی له‌كاتی گه‌شته‌كاندا ته‌واو هه‌ست به‌ئاسووده‌یی و خۆشی ده‌كه‌ن. شه‌مه‌نده‌فه‌ری تیری سور له‌سه‌ر ئه‌و رێڕه‌وانه ده‌ڕوات كه خێراییه‌كانی دیاریكراوه، هاوكات چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت بۆ ساڵی 2018 بۆ گه‌شته‌كان به‌كاربهێنرێت. خاك – و/ گۆران قادر س: شاشه نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure