سوته‌مه‌نی سه‌ره‌كی له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلدا كێبڕكێی به‌رده‌وامی نێوان كۆمپانیاكانه، كۆمپانیاكان ده‌یانه‌وێت به‌زوو پێشكه‌شكردن، باشترین و گه‌وره‌ترین و كه‌شخه‌ترین و توانای زیاتری ئۆتۆمبێله‌كان كێبڕكێی یه‌كتر بكه‌ن. به‌ڵام وادیاره مه‌یلێك هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دیزاینه كۆنه‌كان و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه، بۆنموونه له‌په‌راوێزی پێشانگای نیویۆرك بۆ ئۆتۆمبێل، كۆمپانیای جاگوار ئاشكرایكرد كه نیازیوایه ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌واوبكات كه 60 ساڵ له‌مه‌وپێش ده‌ستیپێكرد، ئه‌ویش ته‌واوكردنی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی XKSS. ئه‌م ئۆتۆمبێله كلاسیكییه ته‌نها له دوو كوشن پێكدێت، هاوكات به‌په‌یكه‌رێكی گونجاو و هاوشێوه‌ی ئۆتۆمبێله كلاسیكییه‌كانی مۆدێل په‌نجاكان له‌ئۆتۆمبێله‌كانی تر جیاده‌كرێته‌وه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا دیزاینه‌ران 25 نموونه‌یان بۆ ئۆتۆمبێله‌كان نه‌خشاندبوو، به‌ڵام له‌ساڵی 1957 به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له‌یه‌كێك له‌كارگه‌كانی جاگوار نۆ نموونه‌ی ئه‌و دیزاینانه تێكچوو، كۆمپانیاكه‌ش بۆ كاتێكی نادیار به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ی راگرت. هاوكات ئۆتۆمبێلی 16 یه‌كێكه له‌و ئۆتۆمبلانه‌ی كه تائێستا ماوه‌و زۆرترینی له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا فرۆشرا، تائێستاش به‌نرخێكی گران كڕین و فرۆشتن به‌م ئۆتۆمبێله‌وه ده‌كرێت، له‌دوایین مه‌زادیشه به 5 ملیۆن دۆلار فرۆشرا. ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێله كلاسكییه‌كان، كۆمپانیای جاگوار ئاشكرای ده‌كات به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م ئۆتۆمبێلانه لاسایی كردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله كۆنه‌كان نیه، به‌ڵكو به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و نۆ ئۆتۆمبێله‌یه كه به‌هۆی سوتانه‌وه به‌رهه‌م نه‌هێنران. خاك – و/ گۆران قادر س: CNN
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure