یاساكانی هاتوچۆو گواستنه‌وه‌و پاركینگ و چۆنێتی دیزاینی شه‌قامه‌كان و شۆسته‌كان له‌ژاپۆن، به‌نموونه‌ی رێكخستن داده‌نرێن، كه هاووڵاتیان بۆ گه‌یشتن به‌شوێنی مه‌به‌ستی خۆیان سوود له‌پایسكیل ببینن و رۆژانه‌ش له‌به‌ره‌وپێشچوونی زیاتردایه. له‌وڵاتێكدا كه كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ئوتۆمبێلی "توێوتا و میتسوبۆشی و ساوزۆكی..." تێدایه. به‌یه‌كێك له‌به‌رهه‌مهێنه‌رانی باشترین ئوتۆمبێلی جیهان دێته‌ئه‌ژمار، هاووڵاتیانی خاوه‌نی داهاتێكی به‌رزی رۆژانه‌و ره‌وشێكی له‌باری دارایین، له‌كاتێكدا زۆرترین پایسكیڵ سواریش له‌و وڵاته‌دایه به‌پێچه‌وانه‌ی وڵاته هه‌ژارنشینه‌كانه‌وه. له‌وڵاتی ژاپۆن به‌گشتی و به‌تایبه‌ت شاری كیۆتۆ، كه‌لتووری هاووڵاتیان و دیزاینی رێگه‌كان و ئاسانكاری بۆ به‌كارهێنه‌ران به‌جۆرێكه، كه به‌بێ پایسكیڵ ژیانێكی سه‌خت و گران ده‌گوزه‌رێنرێت. پایسكیڵ به‌شێكه له‌شوناسی ئه‌م شاره، زۆرترینی هاووڵاتیان بۆ راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی رۆژانه‌یان سوود له‌پایسكیل ده‌بینن له‌جیاتی ئۆتۆمبێل و ئامرازه‌كانی تر. له‌شه‌قامه‌كانی ژاپۆندا، رێوشوێنی تایبه‌ت و یاسایی له‌باره‌ی لێخووڕینی پایسكیڵه‌وه ره‌چاوكراوه، به‌جۆرێكه كه هه‌مان مافی ئوتۆمبێلی پێدراوه. ئوتۆبێله‌كانیش به‌شێوه‌ی ئۆتۆماتیكی ئامێری هه‌ستیارییان به‌رامبه‌ر به‌پایسكیڵ بۆ دانراوه. هه‌روه‌ها له‌هه‌موو شوێنه گشتی و تایبه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا، جێگه‌ی تایبه‌ت به‌وه‌ستانی پایسكیڵه‌كان ده‌ستنیشانكراوه، به‌جۆرێك له‌زانكۆكان و بازاڕ‌و باخچه‌كان و... جێگه‌ی تایبه‌ت هه‌یه. له‌زۆرینه‌ی بازاڕ‌و شه‌قامه‌كانی وڵاتی ژاپۆندا، فرۆشگه‌ی پایسكیڵ یاخود ئامێره‌كانی یان چاككردنه‌وه‌ی لێیه. به‌بێ ره‌چاوكردنی ته‌مه‌ن و ره‌گه‌زو ته‌نانه‌ت زۆر پۆست و پله‌و پایه، زۆرینه‌ی ژاپۆنییه‌كان پایسكیلی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه‌و به‌جۆرێكیش به‌ناچاری به‌كارهێنانین. به‌گوێره‌ی یاسای ئه‌و وڵاته، پارككردنی ئۆتۆمبێل له‌زۆرینه‌ی شوێنه گشتییه‌كاندا قه‌ده‌غه‌یه. بۆیه به‌شێك له‌هاووڵاتیان ناچارن تا شوێنێكی تایبه‌ت به‌ئوتۆمبێل بڕۆن و تا شوێنی مه‌به‌ست به‌پایسكیل بگه‌ن. خاك - هاوار شاوان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure