كۆمپانیای (ئی ڤۆلۆ)ی ئه‌ڵمانی یه‌كه‌مین هه‌لیكۆپته‌ری كاره‌بایی به‌سه‌ركه‌وتوویی تاقیكرده‌وه. هه‌لیكۆپتره‌كه ناوی (ڤۆلۆكوپتر ڤی سی 200) به‌یه‌كه‌مین هه‌لیكۆپته‌ر داده‌نرێت له‌جیهاندا، هاوكات دوای شه‌ش ساڵ له‌تاقیكردنه‌وه‌و توێژینه‌وه له‌سه‌ری به‌رهه‌مهێنراوه. هه‌لیكۆپته‌ره نوێیه‌كه به‌كاره‌با كارده‌كات و 18 په‌روانه‌و دوو كورسی بۆ دانراوه، هه‌روه‌ها ده‌توانێت به‌شێوه‌ی ستونی وه‌ك هه‌لیكۆپته‌ر بفڕێت و بنیشێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌به‌شی ناوه‌شدا كۆنترۆڵی بۆ دانراوه، به‌مه‌ش ده‌توانرێت زۆر به‌ئاسانی به‌هه‌موو ئاڕاسته‌كاندا بفڕێت، شاشه‌ی ئه‌م هه‌لیكۆپته‌ره به له‌مس كارده‌كات. هه‌لیكۆپته‌ری ڤۆلۆكوپتر ڤی سی 200 به‌وزه‌یه‌كی پاك كارده‌كات و هیچ پاشماوه‌یه‌كی زیانبه‌خش فڕێناداته هه‌واوه، بۆیه به‌دۆستی ژینگه‌ش ناسراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه به‌سووده‌ی ده‌توانێت به‌چه‌ند چركه‌یه‌ك چه‌ندین مه‌تر به‌رزببێته‌وه. كۆمپانیای ئی ڤۆلۆ هیواخوازه له‌داهاتوودا ئه‌م هه‌لیكۆپته‌ره ببێته هۆكارێكی سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كاتیان لاگرنگه‌و به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی شه‌قامه‌كانه‌وه كاتێكی زۆریان له‌كیس ده‌چێت.
بۆ بینینی ڤیدیۆكه كلیك لێره بكه
خاك – و/ گۆران قادر س: روسیا الیوم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure