ئه‌وه‌ی كه تایبه‌ته به (په‌نجه مۆر) ئه‌وه‌یه كه له‌زۆربه‌ی جاره‌كاندا په‌نجه‌مۆری كه‌سێك له په‌نجه‌مۆری هیچ كه‌سێكی تر ناچێت؛ هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی جیاوازی؛ هه‌ڵبه‌ته په‌نجه‌مۆر تاكه شتێكی جیاوازی تایبه‌ت نییه له له‌شی كه‌سه‌كاندا كه جیاوازبێت، هۆكاری ئه‌وه‌ی كه په‌نجه‌مۆر زیاتر باسی ده‌كرێت و به‌كاردێت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه ئێمه زیاتر ده‌ست به‌كارده‌هێنین له‌كاره‌كانماندا، له‌ڕێگه‌ی ده‌سته‌كانه‌وه‌یه كه راسته‌وخۆ به‌ركه‌وتنمان هه‌یه له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌وروپشت، ئه‌گه‌رنا له‌شی مرۆڤه‌كان پڕه له‌دیارده‌ی جیاواز كه تایبه‌ته به‌تاكه‌كان. یه‌ك له‌و دیاردانه‌ی كه زۆر پێشبینی نه‌ده‌كرا، ئاستی جیاوازی ئه‌و شه‌پۆلانه‌یه كه مێشك دروستی ده‌كات. به‌پێچه‌وانه‌ی ئۆرگانه‌كانی تره‌وه، مێشك، وه‌ك تاكه ئۆرگانێك بۆ بیركردنه‌وه‌و خه‌یاڵ، رتمێكی هاوشێوه‌یی نییه. به‌كارخستنی یاده‌وه‌رییه‌كان و پرۆسه‌ی دروستبوونی بیر‌و خه‌یاڵ، هاوشانه به‌هه‌ست و سۆزه‌كان، ئه‌مانه هه‌مووی ده‌بنه هۆكار بۆ شكڵ و شیوه‌دان به‌شێوازه كاركردنی مێشك. بۆنموونه، ته‌وژمی كۆمه‌ڵه یاده‌وه‌رییه‌ك، له‌ناكاودا، كۆمه‌ڵه شه‌پۆلێكی ئه‌له‌كترۆمه‌گناتیكی جیاواز دروستده‌كات له‌مێشكدا. له‌تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تازه‌دا كه زانكۆی Binghamton University ئه‌نجامیداوه له‌سه‌ر 50 كه‌س، ده‌ركه‌وتووه كه شه‌پۆله‌كانی مێشكی كه‌سێك، زۆر تایبه‌ته به‌و كه‌سه‌و له‌هی كه‌سێكی تر ناچێت. له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی كڵاوی تایبه‌تی electroencephalogram بۆ خوێندنه‌وه‌ی شه‌پۆله‌كانی مێشك، ده‌ركه‌وتووه كه ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و شته گشتیانه‌شی كه تاكه‌كان بیری لێده‌كه‌نه‌وه؛ بۆنموونه هه‌روه‌ك بیركردنه‌وه له‌پشیله، معاش، كه‌باب، سۆز یان هه‌رشتێكی تر، مێشكی تاكه‌كان، به‌جیاوازی به‌رخورد ده‌كات و شه‌پۆلێكی جیاواز ده‌رده‌كات به‌رامبه‌ریان. به‌واتایه‌كی تر، ئه‌و (پشیله)یه‌ی كه من بیری لێده‌كه‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌مان (پشیله‌ش) بێت كه تۆ بیری لێده‌كه‌یته‌وه، هێشتا كاردانه‌وه‌ی مێشكیمان جیاواز ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌و (پشیله)یه. له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و زانایانه، به‌ڕێژه‌ی (٪100) توانیویانه (مۆری مێشكی) یه‌كه به‌یه‌كه‌ی ئه‌و 50 كه‌سه بناسنه‌وه‌و له‌یه‌كتری جودای بكه‌نه‌وه. ئه‌م دیارده‌یه كه ناوێكی تایبه‌تی بۆ به‌كارده‌هێنن brain biometrics تاقیكردنه‌وه‌ی جیاوازی له‌سه‌ر ئه‌نجامدراوه. بۆنموونه پارساڵ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ئه‌نجامدرا له‌وباره‌یه‌وه، به‌ڵام پارساڵ تا ئاستی 97% ده‌یانتوانی كه‌سه‌كان بناسنه‌وه. ئه‌م رێژه تازه‌یه‌ی (٪100) به‌ته‌واوی ئاسۆی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌گۆڕێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش زۆرتر ده‌كات كه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، ته‌كنۆلۆژی تایبه‌ت بهێنێته كایه‌وه به‌په‌یوه‌ست به‌و دیارده‌یه. خوێندنه‌وه‌ی brain biometrics زۆر به‌كه‌ڵكتره‌و ده‌قیقتره وه‌ك له‌خوێندنه‌وه‌ی (مۆری په‌نجه). *له‌فه‌یسبووكی نووسه‌ر "گۆران ئیبراهیم" وه‌رگیراوه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure