له‌مانگه‌كانی رابردوودا چه‌ندین مۆبایلی زیره‌ك به‌رهه‌مهێنران، به‌رهه‌مهێنانی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌مۆبایل واده‌كات به‌كارهێنه‌ران هه‌ڵبژارده‌كه‌یان قورس بێت و نه‌زانن كام مۆبایل هه‌ڵبژێرن، بۆیه ئه‌گه‌ر بیر له‌كڕینی مۆبایلێك ده‌كه‌یته‌وه‌و حه‌ز به‌مۆبایلی سامسۆنگ ناكه‌یت، ئه‌وه پێنج هۆكار ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستت كه مۆبایلی HTC 10 هه‌ڵبژێریت، ئه‌وانیش: كاركردنی باشه‌و گه‌رم نابێت به‌پێچه‌وانه‌ی مۆبایله‌كانی تری HTC كه پله‌ی گه‌رمیان به‌رزده‌بووه‌وه، مۆبایلی HTC 10 پله‌ی گه‌رمی به‌رزنابێته‌وه‌و خۆی له‌و كێشه‌یه رزگاركردووه، ئه‌میش به‌هۆی پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزه‌وه‌یه كه له‌جۆری Snapdragon 820 یه، هاوكات رامه‌كه‌شی 4 گێگابایته له‌گه‌ڵ بوونی میمۆرییه‌كی ناوخۆی به‌قه‌باره‌ی 32 گێگایی، بۆیه ئه‌گه‌ر مۆبایلی HTC M9 خێرابووبێت، ئه‌وه مۆبایلی HTC 10 خێراتره. سیستمی مۆبایله‌كه مۆبایلی HTC 10 به‌سیستمی كارپێكه‌ری ئه‌ندرۆید مارشیمیلۆ 6.0.1 كارده‌كات، ده‌رباره‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانیشی ئه‌وه ئه‌م مۆبایله چه‌ند ئه‌پڵیكه‌یشنێكی گۆگڵی تێدایه كه هاوكار ده‌بێت بۆ فراوانبوونی خه‌زنكردن، هه‌روه‌ها گه‌ڕانه بۆ ICLUD بۆ دۆزینه‌وه‌ی فایله‌كان له‌كاتی پێویستدا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری ئه‌م مۆبایله‌یه. سیستمی Boom Sound ی نوێ ئه‌م مۆبایله وه‌ك مۆبایله‌كانی پێشوتر سیستمی ده‌نگی Boom Soundی بڵندگۆی تێدا نیه، به‌ڵكو بۆ ده‌نگی دووه‌م بڵندگۆیه‌كی له‌به‌شی خواره‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌دا جێگیر كردووه. كامێراكانی هه‌مووان ئه‌وه ده‌زانین كه كامێراكانی HTCله‌جۆری باشن، به‌ڵام نموونه‌یی نین وه‌ك مۆبایله‌كانی تر، به‌ڵام بۆ ئه‌م مۆبایله دیاره وێنه‌كانی نموونه‌یین، چونكه مۆبایله‌كه ده‌توانێت وێنه‌ی imx377 بگرێت كه سه‌ر به‌كۆمپانیای SONY، ئه‌مه‌ش وایكردووه كوالێتی وێنه‌كانی ئه‌م مۆبایله به‌رزببێته‌وه. پاتری و شاحنی به‌هێزه مۆبایلی HTC 10 به‌مۆبایلێكی باش داده‌نرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مۆبایل زۆر به‌كارده‌هێنن، چونكه پاتریه‌كی به‌هێزی له‌جۆری Mah 3000 هه‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه بۆماوه‌ی 24 كاتژمێر به‌كاربهێنرێت، هاوكات پاتریه‌كه تایبه‌تمه‌ندی شه‌حنی خێرای تێدایه، بۆیه به 30 خوله‌ك ده‌توانرێت شه‌حنی بگاته %50. خاك – و/ گۆران قادر س: المحترف
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure