ئێستا بازاڕه‌كانی جیهان له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌م پێنج مۆبایله زیره‌كانه‌دایه، كه كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كان له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا ده‌یخه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه. وادیاره مۆبایلی ئایفۆن 7 و گالاكسی نۆت 6 یه‌كێكن له‌و مۆبایله دیارانه‌ی كه هه‌موومان چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌مهێنانیان ده‌كه‌ین، له‌م راپۆرته‌دا باس له‌گرنگترین ئه‌و مۆبایلانه ده‌كه‌ین كه ئه‌مانه‌ن: كۆمپانیای سامسۆنگ له‌مانگی حوزه‌یراندا مۆبایلی گالاكسی نۆت 6 راده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌ركردنی یه‌ك ساڵ دوای گالاكسی نۆت 5 دێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م مۆبایله قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی 5.8 ئینج بێت به روونمای HD له‌جۆری ئه‌مۆلید، هاوكات دژه‌ئاو و ته‌پوتۆز ده‌بێت له‌گه‌ڵ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی تر. كۆمپانیای ئه‌پڵ ئاماده‌كاری ده‌كات له‌مانگی ئه‌یلولدا مۆبایلی ئایفۆن 7 و ئایفۆن 7 پڵه‌س رابگه‌یه‌نێت، وه‌ك چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ئه‌م مۆبایله دیزاینێكی جیاوازی ده‌بێت، هاوكات دژه‌ئاو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی دوو كامێرای سه‌ره‌كی.. كۆمپانیای مۆتۆرۆلاش یه‌كێكبوو له‌و كۆمپانیانه‌ی كه بڕیاری دابوو بۆ ساڵی 2016 هیچ مۆبایلێك به‌رهه‌منه‌هێنێت، به‌ڵام وادیاره ئه‌ویش ئاماده‌كاری ده‌كات له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا مۆبایلێكی زیره‌ك به‌رهه‌مبهێنێت كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زۆر زیاترن له‌نه‌وه‌كانی پێش خۆی. كۆمپانیای وه‌ن پله‌س رایگه‌یاند كه مۆبایلی داهاتووی ناوی وه‌ن پڵه‌س 3 ده‌بێت و له‌مانگی حوزه‌یراندا ده‌یخاته بازاڕه‌كانه‌وه، كۆمپانیاكه ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه مۆبایله نوێیه‌كه‌ی خاوه‌ن دیزاینێكی نوێ ده‌بێت، هاوكات به‌پرۆسێسه‌ری سنابدراگۆن 820 كارده‌كات، ئه‌م مۆبایله قه‌باره‌ی 5.5 ئینج ده‌بێت له‌گه‌ڵ سیستمی ئۆكسجین OS، هه‌روه‌ها پشت به‌ئه‌ندرید مارشمیلۆ ده‌به‌ستێت. سالی پار كۆمپانیای گۆگڵ رایگه‌یاند كه دوو مۆبایلی زیره‌ك ده‌رده‌كات، به‌ڵام تائێستا روون نیه كه ئایا گۆگل بۆ ئه‌مساڵ پلانی داناوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م دوو مۆبایله؟ وه‌ك چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت بۆ ئه‌مساڵ گۆگڵ مۆبالێكی نوێ له‌زنجیره مۆبایله‌كانی نێكسس ده‌ربكات كه به‌سیستمی كارپێكه‌ری ئه‌ندرۆید N كارده‌كات. خاك - و/ گۆران قادر س: رۆتانا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure