لای زۆرینه‌مان ئه‌وه روونه كه به‌ده‌یان كیلۆ په‌تاته یان سێ‌و ده‌توانین مۆبایله‌كانمان شه‌حن بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام كۆمپانیایه‌كی ئیسپانی له‌بری ئه‌وه بڕیاریدا ئامێرێك دروستبكات كه راسته‌وخۆ به‌هۆی رووه‌كه‌وه مۆبایله‌كان شه‌حن بكاته‌وه. ئه‌و ئامێره‌ی بۆ ئه‌مكاره به‌كاردێت، كۆمپانیای ئاركین تیكنۆلۆجیز په‌ره‌ی پێداوه، هاوكات ئامێره‌كه‌ش ناوی Bioo lite، بی‌و لایت بریتییه له‌ده‌فرێك كه رووه‌كی بچووكی تێدا ده‌چێنرێت، ئه‌و وزه‌یه‌ی كه به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه به‌رهه‌مهێنراوه ده‌بێت به‌وزه‌ی كاره‌بایی، ئامێره‌كه پشت به‌میكانیزمێك ده‌به‌ستێت كه به‌تیشكی رووناكییه‌كه كارده‌كات و پاشان ئاو و دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن ده‌گۆڕێت بۆ ئۆكسجین و پێكهاته ئه‌ندامییه‌كانی تر. به‌كتریاش به‌شێكی ئه‌م ده‌فره پێكده‌هێنێت و پێكهاته ئه‌ندامییه‌كان شیده‌كاته‌وه، دوای شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م پێكهاتانه ئه‌لیكترۆنیاته‌كان به‌هۆی كێبلی USB ده‌گوازرێنه‌وه بۆ مۆبایله‌كان و به‌مشێوه‌یه شه‌حن ده‌كرێته‌وه. هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه كۆمپانیاكه ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌م ئامێره ده‌توانێت له‌ڕۆژێكدا 3 جار مۆبایلێك شه‌حنبكاته‌وه، هه‌روه‌ها ئامێره‌كه ده‌توانێت به‌ڕۆژو شه‌ویش وزه به‌رهه‌مبهێنێت. ده‌رباره‌ی رێژه‌ی خێرایی شه‌حنكردنه‌وه‌كه، ئه‌وه ئامێری بی‌و لایت وه‌ك خێرایی شه‌حنی كۆمپیوته‌ر ده‌توانێت مۆبایل شه‌حنبكاته‌وه، به‌ڵام به‌پێی قه‌باره‌ی پاتری مۆبایله‌كه‌ش خێراییه‌كه ده‌گۆڕێت. خاك – و/ گۆران قادر س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure