دوای سێ جار له‌هه‌وڵدان، سه‌ته‌لایتی سنتێنیل بی وان Sentinel B1 له‌ئاسمان ده‌ستی به‌چالاكی كرد. ئه‌م سه‌ته‌لایته دوو تۆن و ٣٠٠ كیلۆگرام كێشێتی و بڕیاره زانیاری وردتر له‌باره‌ی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا ئاشكرا بكات. ئاژانسی بۆشایی ئاسمان له‌ئه‌وروپا (ESA) رایگه‌یاند، كه رۆژی ٢٥ی نیسان سنتێنیل بی وان له‌وێستگه‌ی بۆشایی ئاسمانی كۆرۆ، كه دوورگه‌یه‌كی فه‌ره‌نسییه بۆ ئاسمان نێردراوه. له‌كاتێكدا بڕیاربوو كه چه‌ند رۆژێكی پێشتر ئه‌م سه‌ته‌لایته بۆ بۆشایی ئاسمان بنێرن، به‌ڵام به‌هێزی با رێگربوو له‌به‌رده‌م چالاكییه‌كه‌دا. هه‌روه‌ها پێشتر راگه‌یه‌ندراوبوو، كه ئه‌م سه‌ته‌لایته كه‌موكورتی تێدایه، به‌وته‌ی لێپرسراوانی ئاژانسی بۆشایی ئاسمان له‌ئه‌وروپا، كه‌موكورتییه‌كان پڕكراونه‌ته‌وه. پێشتر سنتێنیلی ئای ١ و ئای ٢ و ئای ٣ بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان نێردراونه‌ته بۆشایی ئاسمان. ئه‌م سنتێنیلانه كۆمه‌ڵێك سه‌ته‌لایتن كه له‌ساڵی ٢٠١٤ له‌چوارچێوه‌ی پرۆگرامی "كۆپه‌رنیك"دا یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ زانینی ره‌وشی كه‌شوهه‌وای زه‌وی بڕیاری له‌سه‌رداوه‌و تائێستا چه‌ندین چالاكی گرنگیان ئه‌نجامداوه. تا پێش ناردنی سنتێنیل ئای ٣ زانایان پێشبینی ره‌وشی كه‌شوهه‌وایان ده‌كرد، به‌ڵام دوای ناردنی وێنه له‌لایه‌ن ئه‌م سه‌ته‌لایته‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌ی وردتر‌و زانستی‌تر له‌باره‌ی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌واوه ئه‌نجامده‌درێت. سنتێنیل بی وان كه دوو تۆن و ٣٠٠ كیلۆ كێشێتی، بڕیاروایه له‌دووری ٧٠٠ كیلۆمه‌تره‌وه بۆماوه‌ی ٧ ساڵ چاودێری زه‌وی بكات، ته‌نانه‌ت له‌كاتی كه‌شی باران و هه‌وریشدا. خاك - هاوار شاوان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure