یه‌كێك له‌كاره قورسه‌كان كه مرۆڤ پیایدا تێپه‌ڕده‌بێت ،نه‌توانینی قسه‌كردن و نه‌بینینه، چونكه ئه‌مكاره ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه نا‌توانیت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌یدا په‌یوه‌ندی ببه‌ستێت، بۆیه كه‌سێك توانای بینین و قسه‌كردنی نه‌بێت و زمانی ئاماژه‌ش نه‌زانێت وه‌ك كه‌سێكی نامۆی لێدێت له‌وڵاتی خۆیدا. له‌م كۆتاییانه‌دا هه‌ردوو خوێندكاری زانكۆی واشنتن تۆماس بریور و نافید ئازوردی توانیان ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ربكه‌ن و بگه‌ن به‌چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م كێشه‌یه، توانیان ده‌ستكێشێك دروستبكه‌ن، كه ده‌ستكێشه‌كه به‌هۆی بلوتوزه‌وه به‌كۆمپیوته‌ره‌وه ده‌به‌سترێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ده‌ستكێشه ده‌توانێت زمانی ئاماژه بگۆڕێت بۆ زمانی ئاسایی قسه‌كردن. ئه‌م ئامێره به‌هۆی چه‌ند ئامێرێكی تری هه‌ستیاره‌وه كه به‌ده‌وری ده‌ست و ئه‌نیشكه‌وه‌ن ده‌توانێت شوێنی جوڵه‌كه ده‌ستنیشان بكات و جوڵه‌ی ده‌سته‌كه بكات به‌قسه‌كردن، به‌ڵام پێش قسه‌كردنه‌كه جوڵه‌ی ده‌ستی مرۆڤه‌كه به‌هۆی بلوتزه‌كه‌وه ده‌نێرێت بۆ كۆمپیوته‌ره‌كه، كۆمپیوته‌ره‌كه‌ش شیكردنه‌وه بۆ جوڵه‌كان ده‌كات و ده‌یانگۆڕێت بۆ قسه‌و ئاماژه‌كان. به‌هۆی ئه‌م داهێنانه‌وه كێشه‌ی حه‌فتا ملیۆن كه‌س چاره ده‌كات كه ناتوانن قسه‌بكه‌ن و كه‌م كه‌سیش له‌ئاماژه‌كانیان تێده‌گات. خاك – و/ گۆران قادر س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure