وێنه.. ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر بۆ گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتیان گه‌یشته دوبه‌ی له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌و پێشانگه‌ی (گواستنه‌وه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا) كه له‌شاری دوبه‌ی وڵاتی ئیمارات به‌ڕێوه‌چوو، چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی بێ شۆفێر نمایشكران كه توانای هه‌ڵگرتنی 10 سه‌رنشینیان هه‌یه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌داهاتوودا بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌رنشینان به‌كاربهێنرێن. هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ئاژانسی ئاسۆ شه‌یتد پرێس بڵاویكرده‌وه كه دوێنێ حاكمی دوبه‌ی شێخ محمدبن را‌شد ئه‌لمه‌كتوم پلانێكی ئاشكرا كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌رنشینان به‌ئۆتۆمبێلی بێ شۆفێر. به‌پێی پلانه‌كه تا ساڵی 2030ی زایینی %25 گه‌شته بازرگانییه‌كان به‌م ئۆتۆمبێله بێ شۆفێرانه ئه‌نجامده‌درێت. ئه‌م ئۆتۆمبێلانه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئیزی مایل ئۆمنێكسه‌وه به‌رهه‌مهێنراون كه توانایان هه‌یه ناوچه‌یه‌كی كه‌م له‌سه‌ر رێگایه‌كی دیاریكراو كه پێشتر به‌رنامه‌كراون ببڕن، هاوكات هه‌موو لایه‌نێكی سه‌لامه‌تی و ئاسایشیان تێدا جێگیركراوه. جێی باسه، ئه‌م ئۆتۆمبێلانه له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانی خولی دووه‌می ئه‌و كۆنگره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌چوو كه ده‌سته‌ی رێگاوبان و په‌یوه‌ندی دوبه‌ی له‌ژێر ناونیشانی (گواستنه‌وه‌ی شارستانیانه) رێكیخستبوو، كه زیاتر له 600 به‌شداربوو له 29 وڵاتی جیاواز به‌شداریان تێدا كردبوو. خاك – و/ گۆران قادر س: الیوم السابع
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure