كۆمپانیای هیۆندای كۆریای باشور به‌ڕه‌سمی به‌رهه‌مهێنانی هیۆندای ئه‌لێنترا وه‌رزشی 2017ی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه كۆمپانیاكه به‌نیازه له‌پێشانگای سیما نوێترین ئۆتۆمبێلی ئه‌لێنترا رابگه‌یه‌نێت، كه گۆڕانكارییه‌كی كه‌می تێدا كراوه به به‌راورد به‌نه‌وه‌كانی پێش خۆی. ئه‌لێنترا 2017 دیزاینێكی هێرشبه‌رانه‌و وه‌رزشی ناوازه‌ی پێبه‌خشراوه، كه جیای ده‌كاته‌وه له‌ئۆتۆمبێله‌كانی تر، سه‌ره‌تا عه‌ته‌ره‌كه‌ی به‌شێوه‌زێكی شه‌رانی دیزاین كراوه، هاوكات دروشمی تۆربۆی له‌سه‌ر جێگیر كراوه تا بزوێنه‌ره‌كانی له‌ئۆتۆمبێله‌كانی تر جیابكرێته‌وه، لایتی پێشه‌وه‌شی به‌هێڵێكی سور له‌لایته‌كانی تر جیاده‌كرێته‌وه، ده‌عامیه‌كانی وه‌رزشین و دوو ئه‌گزۆزی هه‌یه، هاوكات ویله‌كانیشی به‌هه‌مانشێوه وه‌رزشین و قه‌باره‌یان 18 ئینجه. له‌به‌شی ناوه‌وه‌شدا به‌هه‌مانشێوه گۆڕانكاری ته‌واوی تێدا كراوه، كوشنه‌كانی كراون به‌وه‌رزشی و ده‌شبۆردی نیشانده‌ری خێرایی و هێماكان گۆڕانكاریان تێدا كراوه، هه‌روه‌ها سوكانه‌كه‌شی گۆڕدراوه‌و وه‌ك پیتی D ده‌رده‌كه‌وێت. له‌ڕووی هێزو میكانیكیشه‌وه بزوێنه‌ره‌كه‌ی 4 بستۆنیه‌و به‌قه‌باره‌ی 1.6 لیتر، هاوكات توانای ئه‌م ئۆتۆمبێله 200 ئه‌سپه، ئۆتۆمبێله‌كه ده‌بڵ گێڕه، شه‌ش گێڕی ده‌ستی و حه‌وت گێڕی ئۆتۆماتیكی بۆ دانراوه. ئه‌م ئۆتۆمبێله هه‌موو به‌شه‌كانی كراون به‌وه‌رزشی، توانایه‌كی باشی هه‌یه له‌ماوه‌ی 8 چركه‌دا له سفر كیلۆمه‌تره خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 100 كم/ كاتژمێرێكدا. خاك – و/ گۆران قادر س: سعودی شفت
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure