كۆمپانیای نۆكیا جارێكی‌تر جیهانی ته‌كنه‌لۆژیای تێكشكاند‌و له‌هه‌وڵی كێبڕكێدایه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌پڵ، ئه‌م هه‌وڵه‌شی كاتێك سه‌ریگرت كه توانی به‌هۆی رێككه‌وتننامه‌یه‌كه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر كۆمپانیای Withings بگرێت كه تایبه‌ته به‌چاودێری ته‌ندروستی جه‌سته، به‌م هه‌نگاوه‌شی ده‌توانێت به‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری Health Kit ی ئه‌پڵدا زاڵ‌بێت. له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆكی كۆمپانیای نۆكیا رامزی هایداموس له‌لێدوانێكیدا رایگه‌یاندووه، كه كۆمپانیاكه‌یان ئامێرێكی ژماره‌یی تایبه‌ت به‌چاودێری ته‌ندروستی به‌ناوی Well Care گه‌شه‌پێداوه، كه ئامێره‌كه ده‌توانرێت له‌ده‌ست بكرێت و توانای تۆماركردنی فشاری خوێن و چه‌ند لایه‌نێكی تری ته‌ندروستی هه‌یه، هاوكات ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه ئه‌م هه‌نگاوه‌یان به‌هاوكاری كۆمپانیای Withings بووه. هایدا مۆس زانیاری زیاتری له‌سه‌ر ئامێره نوێیه‌كه ئاشكرا كرد‌و رایگه‌یاندووه كه ئامێری Well Care سه‌لامه‌ته‌و به‌كارهێنانیشی زۆر ئاسانه، ئامێره‌كه زۆر پێشكه‌وتووه‌و هه‌موو زانیارییه‌كان له‌سه‌ر ته‌ندروستی كه‌سه‌كه كۆده‌كاته‌وه‌و ده‌بێته هاوكارێك بۆ نه‌خۆش و پزیشك و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی چاودێری ته‌ندروستی خۆیان ده‌كه‌ن. كۆمپانیا نۆكیا له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا كاری له‌سه‌ر ئه‌م ئامێره كردووه، به‌ڵام ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی كۆمپانیاكه له‌لایه‌ن نۆكیاوه هێزێكی زیاتری پێده‌به‌خشێت، بۆیه كۆمپانیا فینله‌ندیه‌كه ئێستا زۆر به‌ئاسانی ده‌توانێت بگات به‌ئامێری كۆمپانیای Withings كه تایبه‌تن به‌چاودێری ته‌ندروستی و توانای جه‌سته.
كۆمپانیای نۆكیاو كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كه به‌بڕی 191 ملیۆن دۆلار رێككه‌وتننامه‌یه‌ك ئیمزا ده‌كه‌ن، پێده‌چێت ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌ش له‌چاره‌كی سێیه‌می ئه‌مساڵدا ئیمزا بكرێت، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ته‌كنه‌لۆژیای كه‌رتی چاودێری ته‌ندروستی گه‌شه‌ی زیاتر به‌خۆوه ببینێت به‌تایبه‌ت له‌نێوان ساڵه‌كانی 2015 و2020 دا. خاك – و/ گۆران قادر س: الدیار
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure