كه‌ناڵی ره‌سمی روسیا له‌ڕاپۆرتێكی ڤیدیۆیی و شیكاریدا، به‌رهه‌مهێنانی هه‌لیكۆپته‌رێكی نوێی روسیای به‌ناوی (كا-62) راگه‌یاند. هه‌لیكۆپته‌ره‌كه له‌تاقیكردنه‌وه ئاسمانییه‌كاندا سه‌ركه‌وتوو بوو، كاتێك یه‌كه‌مجار له‌فڕۆكه‌خانه‌وه گه‌شتێكی به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌سه‌ر شاری قازانی روسیادا ئه‌نجامدا. هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه وته‌بێژێك به‌ناوی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی روسیا رایگه‌یاند كه سیستمی پێدانی كاره‌بایی و پێوانه سه‌ره‌كییه‌كانیش تاقیكراونه‌ته‌وه. كا-62 جێگه‌ی هه‌ردوو هه‌لیكۆپته‌ری (می–8 و می17) ده‌گرێته‌وه، كه پێشتر له‌كه‌رتی سه‌ربازی و مه‌ده‌نیدا به‌كارده‌هێنران. هه‌لیكۆپته‌ری كا–62 به‌فڕۆكه‌یه‌كی ستونی مامناوه‌ند هه‌ژمارده‌كرێت و چه‌ندین كاری گرنگی پێ ئه‌نجامده‌درێت. ئه‌م هه‌لیكۆپته‌ره له‌مادده‌ی بولیمیریه‌ی تێكه‌ڵاو دروستكراوه‌و توانای هه‌ڵگرتنی 12-14 سه‌رنشینی هه‌یه، هاوكات توانای هه‌ڵگرتنی 2.5 ته‌ن له‌كه‌لوپه‌لی هه‌مه‌جۆری هه‌یه، كه زیاتر له‌ده‌ره‌وه پێوه‌ی ده‌به‌سترێت. كا–62 ده‌توانرێت بۆ كوژانه‌وه‌ی ئاگرو كه‌رتی نه‌وت و غاز‌و رزگاركردنی لێقه‌وماوانیش به‌كاربهێنرێت. جێی باسه، ئه‌م هه‌لیكۆپته‌ره له‌به‌شی پشته‌وه‌یدا یه‌ك په‌روانه‌ی هه‌یه كه %50 له‌مادده‌ی بولیمیریه پێكدێت، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م هه‌لیكۆپته‌ریشه كه بناغه‌ی سه‌ره‌كی له‌مادده‌ی بولیمیریه دروستكرابێت.
بۆ بینینی ڤیدیۆكه كلیك لێره بكه
خاك – و/ گۆران قادر س: روسیا الیوم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure