كاتێك به‌رهه‌مێكی ئه‌لیكترۆنی له‌بازاڕه‌كاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت و ره‌واجێكی باشی ده‌بێت له‌نێوان به‌كارهێنه‌راندا، ئه‌وه كۆمپانیاكانی تر هاوشێوه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه ئامێره‌كه دروستدهكهنهوهو ساخته‌ی ده‌كه‌ن، لهدیزایندا هاوشێوه‌ی ئامێره ئه‌سڵیه‌كه‌یه، به‌ڵام له‌تایبه‌تمه‌ندی و كاركردنیدا زۆر جیاوازه، ئایفۆنیش یه‌كێكه له‌و ئامێرانه‌ی كه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، بۆیه ئاساییه ئه‌گه‌ر لاسایی بكرێته‌وه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی تره‌وه، بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئایفۆنی عادی له‌ئه‌سڵی له‌وه‌یه ئه‌م زانیاریانه سوودت پێبگه‌یه‌نێت: * پێش هه‌موو شتێك پاره‌یه‌كی كه‌م مه‌ده بهمۆبایلهكه، چونكه نرخێكی هه‌رزان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه مۆبایله‌كه ئه‌سڵی نیه. * مۆبایلی ساخته تایبه‌تمه‌ندی په‌نجه‌مۆری نیه كه له‌گه‌ڵ دووگمه‌ی Home دایه. * دوگمه‌ی قوفڵی مۆبایل (یان كوژانه‌وه‌ی مۆبایله‌كه) به‌شێوه‌یه‌كی به‌رزتر ده‌رده‌كه‌وێت، به‌پێچه‌وانه‌ی مۆبایلی ئه‌سڵی كه به‌رزییه‌كی كه‌می هه‌یه. * كاتێك مۆبایله‌كه هه‌ڵده‌كه‌یت، هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت كه له‌مسه‌كه‌ی وه‌ك پێویست نیه. * مۆبایلی ئایفۆنی ساخته به‌سیستمی كارپێكه‌ری ئه‌ندرۆید كارده‌كات، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئایفۆنی ئه‌سڵی تاكه مۆبایلی زیره‌كه كه به IOS كاربكات. * كامێرای مۆبایلی عادی روونماكه‌ی زۆر لاوازه. * مۆبایلی ساخته خێراییه‌كه‌ی وه‌ك خێرایی ئه‌و مۆبایلانه نیه كه ئه‌پڵ دروستی كردوون. * به‌ڵام كاتێك سه‌یری دیمه‌نی ده‌ره‌وه (دیزاین)ی ده‌كه‌یت هه‌ست ناكه‌یت كه ئه‌سڵی نیه. پێده‌چێت ئایفۆن یه‌كێك بێت له‌و مۆبایلانه‌ی كه به‌زه‌حمه‌ت ئه‌سڵی و عادیهكهی له‌ڕووی شێوازی ده‌ره‌وه‌یان له‌یه‌كتریان جیابكه‌یته‌وه، به‌ڵام كاتێك كاری پێده‌كه‌یت ئه‌وه زۆر به‌ئاسانی هه‌ست به‌جیاوازی نێوانیان ده‌كه‌یت، چونكه له‌ڕووی خاوی و سیستمی كارپێكهرو له‌مسه‌وه ته‌واو له‌یه‌كتر جیاوازن، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌دوای مۆبایلێكدا ده‌گه‌ڕێیت كه نرخی هه‌رزان بێت، ئه‌وه باشتره ئایفۆنێك له‌ده‌ستی دوو بكریت، نه‌ك مۆبایلێكی عادی. خاك – و/ گۆران قادر س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure