4/5/2016 02:24 PM

خاك، دكتۆر ئەنوەر شیخە خەڵات دەكات

ستافی بە رنامەی (سەركەوتنی من)، پڕۆفیسۆر دكتۆر ئەنوەر شێخە پسپۆڕی بواری نە خۆشیەكانی خوێن و دامەزرێنەر ی نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی خەڵات كرد.
پڕۆفیسۆر دكتۆر ئەنوەرشێخە وەك كەسایتیەكی ئەكادیمی سەركەوتوو لە وبەرنامەی خاكدا وێستگەكانی ژیانی خۆی بەسەركردەوە، كەچۆن خوێندنی بەكالۆریوس لە زانستی پزیشكی و پاشان خوێندنی باڵای لە ئەوروپا تەواو كردوەوەولە چەندین وڵات ئەزموونی سەركەوتووی پزیشكی ئەنجامداوەو ئێستاش لەشاری سلێمانی درێژە بە خزمەتكردن ئەدات و زیاتر لە 100 كادری پزیشكی لە بواری نەخۆشی خوێندا پێگەیاندووە.
دكتۆر زانا لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی پرۆژەی بڕیارەكانم سەردانی پرۆفسیۆر دكتۆر ئەنۆر شێخەیان كردو خەڵاتی ڕێزلێنانی تەلەفزیۆنی خاك یان پێشكەش كرد لە بەرامبەر هەوڵو كۆششی بەردەوامی دكتۆر ئەنۆر شێخەداو هاوكات بەشداری كردنی لە بەرنامەی (سەركەوتنی من) كەبەرنامەیەكی نوێی تەلەفزیونی خاكە و بەهاوكاری ڕێكخراوی پرۆژەی بریارەكانم لە ئامادەو پێشكەشكردنی دكتۆر زانا ئەحمەد قەساب.  لەبەرامبەردا پرۆفیسۆر ئەنوەر شێخە سوپاسو پێزانینی خۆی ئاراستەی تلفزیونی خاك كرد.

خاك-زاموازاهیر




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved