5/5/2016 06:42 AM

چامپیۆنزلیگ:ریاڵ مەدرید گەیشتە یاری كۆتایی

لە میانەی یارییەكای قۆناغی پێش كۆتای یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە یاری گەرانەوەدا یانەی ریاڵ مەرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆدا رووبەرووی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بویەوە.


یاری پێشوو لە یاریگای ئیتیحادی یانە ئینگلیزییەكە بەبێ گۆڵ بۆ هەردولا یەكسان بوون .


لەو یاریەدا كە بردنەوە یان گۆڵ تۆماركردن بۆ هەردوو یانە گرنگی خۆی هەبوو ,لە خولەكی 20 دا فێرناندۆ بەهەڵە گۆڵ]َكی لە خۆیان كرد و یانەی ریاڵ مەدریدی كردە خاوەن گۆڵی یەكەمی یاریەكە,هەرچەندە هەردوو یانە زۆر هەوڵیان دا ئەنجامە گۆرانكاری بەسەربهێنن بەڵام لە كۆتایدا یاریەكە بەو ئەنجامە بەكۆتا هات و یانەی ریاڵ مەدربید گەیشتە یاری كۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە یاری فایناڵدا رووبەرووی یانەی ئەتلەنتیكۆ مەدریدی هاوشارو هاونیشتیمانی خۆی دەبێتەوە كە ئەویش لە یانەی بایرنی بردەوە و گەیشتە یاری كۆتایی.


بریارە یاری كۆتایی یانە پاڵەوانەكان لە یاریگای یانەی میلان لە ئیتاڵیا بەرێوە بچێت لە رێكەوتی 28/5/2016 .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved