5/5/2016 09:39 AM

ئه‌و خواردنه‌ی چاره‌سه‌ری رووتانه‌وه‌ی قژ ده‌كات!

زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌ن قژێكی وشك و ته‌نكن، په‌نا ده‌به‌ن بۆ كڕینی گرانبه‌هاترین شامپۆو موكه‌یف و هه‌روه‌ها ده‌رمانی جۆراوجۆر به‌كارده‌هێنن، كه‌ زۆربه‌یان پێكهاته‌ی مادده‌ی كیمیایین و زیانیان زیاتره‌ له‌وه‌ی كه‌ سوودیان هه‌بێت.

بۆئه‌وه‌ی قژت پڕو بریقه‌دار بێت، ئه‌وا هه‌وڵبده‌ گرنگی به‌خواردنی سروشتی و سوودبه‌خش بده‌، له‌م بابه‌ته‌دا روونكردنه‌وه‌ ده‌ده‌ین له‌باره‌ی ئه‌و خواردنانه‌ی كه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كاریگه‌ریان ده‌بێت به‌سه‌ر باری ته‌ندروستی قژه‌وه‌.

* هه‌وڵبده‌ رۆژانه‌ گرنگی به‌خواردنی نیسك بده‌، به‌وهۆیه‌ی كه‌ له‌مادده‌ی پڕۆتین پێكهاتووه‌، بۆیه‌ زۆرترین سوودی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی قژ، له‌هه‌مانكاتیشدا پزیشكان روونكردنه‌وه‌ ده‌ده‌ن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ قژ زۆرترین پێهاته‌ی مادده‌ی پڕۆتینه‌، بۆیه‌ به‌بێ خواردنی پڕۆتین توانای قژ لاواز ده‌بێت.

* به‌هۆی خواردنی ئه‌و خواردنانه‌ی كه‌ ڤیتامین ئه‌ی له‌خۆده‌گرن، به‌رده‌وام پێستی سه‌رو قژ پارێزراو ده‌بێت له‌تیشكی خۆر، كه‌ ئه‌و ڤیتامینه‌ش زۆرترین له‌په‌تاته‌ی شیریندا هه‌یه‌.

* له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ به‌هۆی خواردنی سپێنه‌ی هێلكه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر كاریگه‌ری ده‌بێت به‌سه‌ر ته‌ندروستی قژو هه‌روه‌ها ئێسكه‌كانیشمان به‌هێز ده‌كات، پزیشكان ئاشكراشی ده‌كه‌ن كه‌ چاره‌سه‌ری رووتانه‌وه‌ی قژه‌و هه‌روه‌ها نینۆكیش به‌هێز ده‌كات.

خاك – و/ زاگرۆس جه‌بار
س: ئاژانسه‌كان





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved