له‌زۆربه‌ی كاته‌كاندا مرۆڤ وه‌ك خوو ده‌ستده‌كات به‌خواردنی پێستی سه‌ر په‌نجه‌كانی، چه‌ند كه‌سانێك به‌هۆی ترسه‌وه پێستی سه‌ر په‌نجه‌كانیان ده‌خۆن و هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سانێكیش هه‌ر له‌كاتی منداڵیبیه‌وه راهاتوون. له‌م بابه‌ته‌دا روونكردنه‌وه‌ی پزیشكان ده‌خه‌ینه‌ڕوو له‌باره‌ی زیانه‌كانی بۆ باری ته‌ندروستیمان، هه‌روه‌ها باس له‌هۆكاره‌كانی ئه‌و خووه زیانبه‌خشه ده‌كه‌ن، ئاشكراشی ده‌كه‌ن كه بۆ ترس و خه‌فه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌شڵێن كه له‌زۆربه‌ی كاته‌كاندا مرۆڤ ناتوانێت كۆتایی پێبهێنێت و له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبووندا خوێن له‌په‌نجه‌كانیان ده‌هێنێت. جگه‌له‌وه‌ی كه دیمه‌نی په‌نجه‌كان ده‌شێوێت و له‌به‌رچاوی كه‌سانی دیكه‌شدا شیاو نیه بۆ بینین، له‌هه‌مانكاتیشدا له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه نه‌خۆشی مه‌ترسیدار دروستده‌كات، لێره‌دا پزیشكان ئاماژه ده‌ده‌ن به‌نه‌خۆشی dermatophagia، كه ئه‌وه‌ش وا له‌نینۆكه‌كان ده‌كات گه‌شه نه‌كه‌ن. ده‌شڵێن كه به‌هۆی خواردنی پێستی سه‌ر په‌نجه‌كان، هه‌روه‌ها میكرۆبی ناو ده‌م تێكه‌ڵ به‌خوێن ده‌بێت، ئه‌وه‌ش ئیلتیهاب و ڤایرۆس دروستده‌كات، ئاشكرای ده‌كه‌ن كه هه‌م زیان به‌ماسولكه‌كانی سه‌ر په‌نجه ده‌گه‌یه‌نێت. له‌كۆتاییشدا پزیشكان داوا له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن به‌زووترین كات كۆتایی به‌و كرده‌وه‌یه زیانبه‌خشه بهێنن. خاك – و/ شاڵاو عوزێری س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure