یه‌كێك له‌به‌ها سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی خێزانه خۆشبه‌خته‌كان، بریتییه له رازیبوون یان قایل‌بوون به‌وه‌ی كه هه‌یه، نه‌ك نیگه‌رانبوون به‌وه‌ی كه نییه‌و نابه‌رده‌سته. ئه‌م بنه‌ما سه‌ره‌كییه، بیركردنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی خێزانه خۆشبه‌خته‌كانی جیهان پیشان ده‌دات و جیایان ده‌كاته‌وه له‌و خێزانه ناقایلانه‌ی كه هه‌میشه كێشه‌و گرفتی خێزانییان توشده‌بێت و به‌شێكی سه‌ره‌كی كێشه‌كانیان له‌م روانگه‌یه‌وه، بریتییه له‌خواستی هه‌بوونی ماڵێكی نموونه‌یی و مۆدێرن. بۆنموونه، دڵخۆشبوون به‌وه‌ی خێزان و هاوسه‌رت هه‌یه، ناو ماڵ و كۆمه‌ڵێك ئامێری ناوماڵت هه‌یه نیشانه‌ی خۆشبه‌ختییه. به‌پێچه‌وانه‌وه نیگه‌رانبوون به‌وه‌ی ئۆتۆمبێل یاخود ناو ماڵێكی نموونه‌ییت نییه، ده‌بێته نیگه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌شت نیگه‌ران ده‌كه‌یت. هیربێرت ماركۆزه، فه‌یله‌سوف و زانای بواری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به‌قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه زۆرینه‌ی خێزانه‌كان ده‌یانه‌وێت ئامێر‌و ناوماڵی مۆدێرن و نوێ بكڕن. له‌به‌رامبه‌ر ده‌ست نه‌گه‌یشتن به‌م خواسته، نیگه‌رانییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی خێزانه‌كان داگیرده‌كات و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانییان بۆ دروستده‌بێت. خێزانی به‌خته‌وه‌رو خۆشبه‌خت، هه‌میشه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌یه‌تی و پێی دڵخۆش ده‌بێت، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه نیگه‌رانییه‌كی هه‌میشه‌یی هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه نییه‌تی. به‌تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌می مۆدو بازاڕی ئازاده‌دا، زووزوو مۆدێله‌كان ده‌گۆڕێن و خێزان ناچاری بیرۆكه‌ی ده‌ستگه‌یشتن به‌م مۆدانه ده‌كه‌ن. خاك - هاوار شاوان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure