ژماره‌ی فیل به به‌راورد به‌م ساڵانه‌ی دوایی ٦٠% كه‌میكردووه‌و له‌ناوچوون. ئه‌مه‌ش به‌هۆی له‌ناوبردنی ژینگه‌و سه‌رچاوه‌ی خوراكییانه‌وه‌یه، رۆژانه نزیكه‌ی ١٠٠ فیلی ئه‌فریقی له‌به‌ر گۆشت و عاجه‌كه‌ی ده‌كوژرێت. سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر 10 ملیۆن سه‌ر فیل له‌ئه‌فریقادا هه‌بوو، به‌پیی ئاماری ساڵی ٢٠١٥ ته‌نها ٤٥٠ بۆ ٧٠٠ هه‌زار سه‌ری فیل له‌دارستانه‌كانی ئه‌فریقاداو له‌نێوان ٣٥ تا ٤٠ هه‌زار سه‌ری تر له‌دارستانه‌كانی ئاسیادا ده‌ژین. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا تا نزیكه‌ی ٦٢% كه‌مبوونه‌ته‌وه. پارێزه‌رانی ژینگه نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه تا 10 ساڵی تر ره‌گه‌زی فیل به‌ته‌واوی له‌ناوچووه. به‌پێی ئاماری ساڵی ٢٠١٥ رۆژانه ١٠٠ فیل له‌ئه‌فریقا له‌به‌ر عاجه‌كانیان ده‌كوژرێن. عاجی فیل به‌زۆری له‌بازاڕه‌كانی ئاسیادا ده‌فرۆشرێن. له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا نرخی عاج به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌یری تۆماركردووه. له‌مانگی یه‌ك ساڵی ٢٠١٥ له‌ئه‌نجامی پشكنینی پۆلیسی زیۆریخ، ٢٦٢ كیلۆگرام عاج، كه هی سێ بازرگانی چینی بوو، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا. كوشتنی فیل له‌به‌ر عاجه‌كه‌ی، دوای بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌رو قاچخاچێتی به‌مرۆڤه‌وه، به‌پله‌ی سێیه‌م دێت، كه گروپه تیرۆرستییه‌كانی وه‌ك "ئه‌ل‌شه‌باب و موقاومه‌ی خوا و بۆكۆ حه‌رام"، بازرگانی پێوه ده‌كه‌ن و سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی به‌هێزه بۆ كڕینی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی. نرخی نیو كیلۆ عاجی فیل له‌بازاڕی ره‌شی چیندا، نزیكه‌ی ٩٠٠ یۆریۆیه.
وێڕای قه‌ده‌غه‌كردنی راوكردنی فیل، دیسانه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری فیل ده‌كوژرێن. دامه‌زراوه‌كانی پاراستنی ئاژه‌ڵ ده‌ڵێن كه پێویسته رۆشنبیرییه‌كی فراوان و پێویست له‌وباره‌یه‌وه بڵاوبكرێته‌وه، كه له‌ناوچوونی فیل كاریگه‌ری بۆسه‌ر كه‌ش و دارستانه‌كانی ئه‌فریقاو سه‌رزه‌وی ده‌بێت. گروپه تیرۆرستییه‌كان و بازرگان و سه‌رمایه‌داره جیهانییه‌كان، بێئه‌وه‌ی گرنگی به‌كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی له‌ناوچوونی فیل بده‌ن، به‌شێوه‌ی بازاڕی ره‌ش بازرگانی به‌پێست و گۆشت و عاجی فیله‌وه ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری راسته‌وخۆی بۆ سروشت و كه‌شوهه‌وای سه‌ر زه‌وی ده‌بێت.
خاك - هاوار شاوان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure