دیداری: مه‌حمود نه‌جمه‌دین له‌نێوه‌ندی هونه‌ری موزیك و گۆرانی كوردیدا كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند به‌تواناو خاوه‌ن به‌رهه‌می نایاب مان هه‌یه، كه به به‌رهه‌مه‌كانیان هونه‌ری كوردی‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه. یه‌كێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه سه‌ڵاح مه‌جیده، ئه‌م هونه‌رمه‌نده یه‌كه‌م به‌رهه‌می له‌ساڵی 1971دا تۆماركردووه‌و له‌و سه‌روه‌خته‌وه تا ئه‌مڕۆ له‌خزمه‌تی هونه‌ری كوردییدا كار ده‌كات و به‌رده‌وامه له‌نێوه‌ندی هونه‌ری كوردییدا‌و كۆمه‌ڵێك گۆرانی به‌رهه‌مهێناوه كه تا ئه‌مڕۆش له‌زاكیره‌ی بیسته‌ری كوردا زیندوون. هونه‌رمه‌ند سه‌ڵاح مه‌جید له‌م دیداره‌دا باس له‌گرفته‌كانی گۆرانی و تۆماركردنی گۆرانی ده‌كات، هاوكات باس له‌چه‌ند به‌رهه‌مێكی تازه‌ی خۆی ده‌كات كه ته‌له‌فزیۆنی خاك و كوردسات بۆیان تۆماركردووه. * ئاستی هونه‌ری گۆرانی كوردیی ئێستا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟ - له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی، كه ئه‌مڕۆ من ئه‌یبینم وه‌كو كاری هونه‌ریی، وه‌كو گۆرانیی و مۆسیقا به‌ڕاستی هه‌تا ئه‌م ساته‌ش وه‌ستاوه، هه‌ر شتێكی تازه‌م دیبێ چێژم لێ نه‌بینیوه، ناڵێم هه‌ر هه‌مووی، هه‌ندێك كاری باش كراوه، بۆ نموونه: هونه‌رمه‌ندان عه‌دنان كه‌ریم و به‌هجه‌ت یه‌حیاو سواره محه‌مه‌دو چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی ترمان هه‌یه كۆمه‌ڵێك كاری زۆر نایابیان به‌رهه‌مهێناوه، به‌ڕاستی كاری جوان به‌رهه‌مده‌هێنن، به‌دڵی منه، به‌ڵام ئه‌وانی تر له‌ئاستی خۆیدا نییه، ئێمه‌ش تا ئێستا تیپی مۆسیقاكانمان هه‌مووی جامد بووه، وه‌ستاون ئیش ناكه‌ن، هۆكاره‌كه‌ی چییه؟ نازانم. بۆ ئیش ناكه‌ن نازانم، عازفیان نییه، به‌ڵام له‌چاو جارانا فه‌رقی زۆره له‌گه‌ڵ ئێستا، من تا ئێستاش گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ نابینم، به‌و شێوه‌یه‌ی خه‌ڵك چێژ له‌كاره هونه‌رییه‌كان ببینێ. به‌شێكی ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌ش له‌ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی جاران ده‌كرا، ئه‌و چالاكییه‌ی جاران هه‌بوو ئێستا ئه‌سڵه‌ن نییه، ئێستا هه‌ر به‌ستراوه وه‌كو ده‌رگای ژورێك كه داخرابی هیچ شتێك له‌و دیوییه‌وه نابینی، ئاوهایه. جاران حه‌ره‌كه‌یه‌ك هه‌بوو، ئێمه ئه‌و وه‌خته سێ تیپی مۆسیقامان هه‌بوو له‌شاره‌كه‌دا، وه‌ك تیپی مۆسیقای سلێمانی تیپی مه‌وله‌وی، تیپی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان. ئه‌م سێ تیپه كار‌و چالاكیان هه‌بوو، جووڵه‌یان هه‌بوو له‌ناو جه‌ماوه‌ردا. له‌هوڵه‌ندا جنسێی هۆڵه‌ندیم ره‌تكرده‌وه ئه‌و مامۆستایانه‌ی ئه‌و وه‌خته ئیشیان ئه‌كرد فێری زۆرشتیان كردین. هه‌تا فێری كوردایه‌تییان كردین، فێریان كردین چۆن هونه‌ری كوردیمان خۆش بوێت، فێریان كردین میلله‌ته‌كه‌مان خۆشبوی. له‌و زروفه‌شدا ئێمه كارێكمان ئه‌كرد له‌هیچ شتێك سڵمان نه‌ئه‌كرده‌وه به‌و حاڵه‌شه‌وه ئینجاش ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌ی ئه‌و كاته هه‌بوو ئه‌سڵه‌ن ئێستا هه‌ر نایبینی. به‌بۆچوونی من كه‌مته‌رخه‌می تیپه مۆسیقییه‌كانه ئیتر نازانم ئه‌وانه‌ی به‌ساڵاچوون خۆم ئاسایی تاقه‌تیان نه‌ماوه، یان كه‌س فێرناكه‌ن. شتێكی تریش ده‌بینم له‌مۆسیقییه‌كاندا گه‌رچی من قه‌ت ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌شیان لێناگرم داوای پاره ده‌كه‌ن، كه گۆرانییه‌ك تۆمار ده‌كه‌ن بۆ عه‌زف كردن. ناهه‌قیان نییه ژیانی ئه‌مڕۆ خراپه‌و بۆ بژێوی ژیان ناچارن. جاری وا هه‌یه هونه‌رمه‌ندێك گۆرانییه‌ك به‌رهه‌مده‌هێنی پاره‌یه‌كی زۆری تێده‌چێ هونه‌رمه‌ند ئه‌و ئیمكانییه‌ته‌ی نییه، ئه‌وه ئه‌لبوم هه‌ر باس ناكرێ ئه‌وه‌نده‌ی پاره ده‌وێت. به‌كه‌س ناكرێ ئه‌وه‌نده‌ی تێده‌چێ. به‌شێكی ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌ش له‌ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه‌یه، كه‌مته‌رخه‌من له‌و رووه‌وه. وه‌ك وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییش له‌م رۆژگاره‌دا به‌هۆی ئه‌م قه‌یرانه داراییه‌و شه‌ڕی داعشه‌وه ناتوانن كار بكه‌ن، به‌ڵام پێشتر هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك كارێكی بكردایه پاره‌یان بۆ خه‌رج ئه‌كرد. من خۆم یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی كه كۆنسێرتێكم له‌گه‌رمیان سازكرد مه‌بله‌غێك پاره‌یان بۆ سه‌رف كردم، به‌ڵام ئێستا زروفه‌كه له‌بارنییه. به‌داخه‌وه شتێكی تریش هه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سێك، هونه‌رمه‌ندێك مه‌یلی به‌لای لایه‌نێدا هه‌بی لایه‌نه‌كه‌ی تر هیچی بۆ ناكات، و ه‌ك ته‌له‌فزیۆن و میدیاكانیش به‌گشتی من چه‌ند جارێك چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ كراوه، ئه‌وه‌ی كه ده‌ردی هونه‌رو هونه‌رمه‌نده باسم كردووه، به‌ڵام هیچ باسێك نه‌كراوه، یه‌عنی له‌شوێنێكه‌وه بڵێن ئه‌وه فڵانه‌كه‌س شتێكی وای باس كردووه، یان پێشنیازی فڵانه هونه‌رمه‌نده با به‌گوێی بكه‌ین، بۆ نموونه باسی خۆمم كردووه كه له‌هوڵه‌ندا جنسێی هۆڵه‌ندیم ره‌تكرده‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێمه‌وه له‌وڵاته‌كه‌ی خۆم خزمه‌ت بكه‌م، به‌ڵام به‌داخه‌وه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وا نه‌هاتنه پێشه‌وه له‌گه‌ڵما تا من به‌دڵه‌وه بێم ئیش بكه‌م. هیچیان بۆ نه‌كردووم خۆم كلیپم كردووه‌و له‌ئه‌وروپاوه هێناومه‌ته‌وه پێمداون به‌بێ هیچ موقابیلێك. كێشه‌ی هونه‌رمه‌ند ئه‌وه‌یه من ئه‌و پاره‌یه‌ی پێم بووه له‌ئه‌وروپا خه‌رجم كردووه بۆ ئه‌و دوو سێ كلیپه‌و هێناومه‌ته‌وه داومه به‌ته‌له‌فزیۆنه‌كان به‌بێ موقابیل. با ئه‌وه‌ش بڵێم كوردسات و خاك ئیشیان بۆ كردووم، گۆرانی‌یان بۆكلیپ كردووم له‌كوردسات و خاك دیداریان له‌گه‌ڵمدا سازكرد‌و گۆرانی‌یان بۆ كلیپ كردووم، خاك گۆرانییه‌كیان بۆ كلیپ كردووم خۆیان یارمه‌تییان داوم تا مابم قه‌ت ئه‌وه‌م له‌بیر ناچێته‌وه، سوپاسیان ده‌كه‌م. خۆی ئه‌بێ ئه‌وانیش خزمه‌تی من بكه‌ن، چونكه هونه‌رمه‌ند موڵكی خۆی نییه. موڵكی میلله‌ته‌كه‌یه‌تی له‌ڕۆژگارێكدا له‌سه‌رده‌می به‌عس زۆرمان به‌سه‌ر هات و تووشی نه‌هامه‌تی زۆر بووین، له‌سه‌ر سروودی نیشتمانی و شۆڕشگێڕیی بانگ ده‌كراین بۆ ئه‌من و رێكخراوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی به‌عس، ئێمه به‌وحاڵه‌شه‌وه گله‌ییمان له‌كه‌س نییه، به‌ڵام خۆ ده‌بێ ئێستا ئاوڕێكمان لێبده‌نه‌وه بۆ هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك بێ ته‌نها بۆ خۆم نا، من به‌گشتی قسه ده‌كه‌م. هونه‌رمه‌ندمان هه‌یه توانایه‌كی باشی هه‌یه، به‌ڵام ئیمكاناتی ئه‌وه‌ی نییه گۆرانی تۆمار بكات. * به‌رهه‌می تازه‌ت هه‌یه؟ - ئه‌و دوو گۆرانییه‌ی كه باسم كرد ته‌له‌فزیۆنی خاك بۆیان تۆمار كردووم تا ئێستا بڵاونه‌بوونه‌ته‌وه، كاری تێدا ده‌كه‌ین، ئه‌وه جارێ ماوه. گۆرانییه‌كم هه‌یه، كاك سه‌لام ره‌شید بۆم ده‌كات سوپاسی ده‌كه‌م، بڕیاره ئه‌و هاوكاریم بكا، ئه‌و گۆرانییه شیعره‌كه‌ی فۆلكلۆره‌و پێشتر وتوومه‌و تۆمارم كردووه، هه‌ر وه‌كو خۆی وه‌ك جاران ده‌یڵێمه‌وه، ماڵی ئاوابێ مامۆستا سه‌لام زۆر زۆر سوپاسی ده‌كه‌م، چونكه ئه‌و ئه‌گه‌ڕێ به‌دوای ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه وه‌كو من لایه‌نێك نییه هاوكاری بكات ئه‌و هاوكاریمان ده‌كات به‌خۆبه‌خش به‌ڕاستی كارێكی باش ده‌كات. ئه‌و گۆرانییه وه‌ختی خۆی مامۆستا عه‌لی مه‌ردان وتویه‌تی و خه‌ڵكی تریش وتویانه‌ته‌وه، گۆرانی لێم یاخیه لێم یاخیه شیلانه‌و گه‌ردن... و گۆرانی هه‌ر وایه هه‌ر وایه وه‌ختی خۆی وتراوه منیش به‌ناوێكی تر وتوومه بڵێن گۆرانی ره‌نج، من هاتووم به‌شێوازێكی تازه‌تر ئیشیان تێدا ده‌كه‌مه‌وه. ئه‌و دوو گۆرانییه كه خاك بۆم تۆمار ده‌كه‌ن شیعری ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د و ئاوازی خۆمن، كه وه‌ختی هاتمه‌وه چوار ئاوازی خۆم هه‌بوو دووانیانم تۆماركرد‌و كلیپیشم كردن یه‌كێكیان له‌خاك هه‌یه‌و ئه‌وی دیش له‌هه‌موو ته‌له‌فزیۆنه‌كان هه‌یه. له‌كۆڕه‌وه‌كه‌دا تاڵان كرا * ئه‌ی بیرت له‌وه نه‌كردوه‌ته‌وه به‌رهه‌مه‌كانت كۆبكه‌یته‌وه به بۆكسێك جارێكی تر بڵاویان بكه‌یته‌وه؟ - هه‌مه كۆن و تازه هه‌موویم هه‌یه، دوو گۆرانی تازه‌شم هه‌یه له‌ناو كۆنه‌كاندا وه‌كو كلیپ نا به‌س وه‌ك ده‌نگ هه‌موویم كۆكردوه‌ته‌وه ئه‌ویش خۆم كردوومه. له‌ئه‌رشیفی خۆمدا هه‌موو ئۆرجیناڵه‌كانیشم له‌لابوو ئه‌و كاته به‌كاسێتی فیدیۆ هه‌مبوو، به‌داخه‌وه فه‌وتا، له‌كۆڕه‌وه‌كه‌دا تاڵان كرا. هه‌ندێكیانم ده‌ستكه‌وتۆته‌وه، بۆ نموونه گۆرانی سزا كه شیعر‌و ئاوازی مامۆستا خالید دلێره له‌گه‌ڵ گۆرانی حه‌ریره، كه فۆلكلۆره. * تۆ كاتی خۆی له‌چه‌ند كارێكی درامادا ده‌ركه‌وتی دوایی وازت له‌دراما هێنا هۆكاری ئه‌مه چی بوو؟ - من ئه‌و پرسیاره‌م پێ خۆشه، تا خه‌ڵك بزانی ئه‌وه چۆن بووه، من له‌پێنج كاری درامادا ده‌ورم بینیوه، ئه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌هونه‌ردا بووم و له‌تیپی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رو وێژه‌ی كوردی بووم، كه‌ڕه‌تێك مامۆستا مه‌كی عه‌بدوڵڵا گه‌رچی به‌حه‌یاتی خۆی له‌موقابه‌له‌كانیدا باسی كه‌سێك ناكات كه كاری له‌گه‌ڵدا كردبێ ئیتر نازانم هۆی چییه؟ باسی ئه‌و كه‌سانه ناكات كاریان له‌گه‌ڵ كردووه، خۆی هات بۆلام و داوای كرد گۆرانبێژ بێت ده‌وری بۆ ببینێ، مه‌شهه‌دێك هه‌یه، ئه‌وه‌ی درامای (پێ به‌قه‌ده‌ر به‌ڕه‌كه‌ی خۆت راكێشه). من له‌وێ گۆرانی خان باجیم وت له‌كارێكی دیكه‌ی درامیشدا مه‌قامێكی خورشیدیم وت ئه‌وه‌بوو چوونی من بۆ ناوكاری دراما. له‌پێنج درامادا به‌شداریم كرد. چه‌ند جارێكی تر پێیان وتم كه ده‌ورێك هه‌یه بیبینم، نه‌مكرد، چونكه من گۆرانیم هه‌ڵبژاردووه‌و كاری سه‌ره‌كی من گۆرانی گوتن بوو. ئیتر هه‌ر ئه‌و چه‌ند جاره بووه‌و ته‌واو من ئه‌كته‌ر نه‌بووم، من گۆرانیبێژم. به‌دوای كاره‌كانی خۆمدا ناچم * له‌م مایكه ئازاده‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌وه چۆن رازوگله‌یی خۆت ده‌رده‌بڕی ؟ - من ئه‌گه‌ر گله‌ییم هه‌بێ وه‌ك خۆم، زۆرتر گله‌یی له‌خۆم ده‌كه‌م، كه‌مته‌رخه‌می له‌خۆمه‌وه‌یه. زۆر به‌دوای كاره‌كانی خۆمدا ناچم، حه‌زم له‌خۆ بردنه پێشه‌وه نییه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش دایمه به‌شم خوراوه‌و ناهه‌قی خه‌ڵكیش ناگرم، كه نایه‌ن لێم بپرسن چیم هه‌یه. به‌ڵام با ئه‌وه‌ش بڵێم ئه‌بووایه به‌سه‌ر بكراینایه‌ته‌وه، ئه‌بووایه منیان به‌سه‌ربكردایه‌ته‌وه، چونكه من له‌كاتێكدا یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندان دامه‌زرا یه‌كێك بووم له‌دامه‌زرێنه‌رانی. تا ئێستاش هیچ نه‌كراوه رۆژێك به‌لای منه‌وه نه‌هاتوون یان باس بكرێین. ده‌مه‌وێت زۆر سوپاسی ته‌له‌فزیۆنی كوردسات بكه‌م، كه كاتی خۆی رێزلێنانێكیان بۆ كردم له‌هۆڵی رۆشنبیریی، هه‌ر من نه‌بووم چه‌ند كه‌سێك بووین منیشی تێدا بووم. دوای ئه‌وه رێزلێنانی پاره‌یان بۆ كردووین ئه‌وه‌ش به‌پێی پێویست نییه.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure