ئه‌م وێنه‌یه‌ی كه ده‌یبنین وێنه‌ی دوو جۆر له مۆبایلی ئایفۆن نیه، به‌ڵكو یه‌كه‌میان ئایفۆنه‌و دووه‌میشیان نوێترین مۆبایلی كۆمپانیای هواوی چینیه. له‌وباره‌یه‌وه ماڵپه‌ری وایردی ئه‌مریكی رۆژی هه‌ینی بڵاویكرده‌وه كه كۆمپانیای هواوی به‌بێ شه‌رمانه دیزانی ئایفۆنی كۆپی كرده‌وه له‌مۆبایله نوێیه‌كه‌یدا كه ناوی (بی9)یه‌و دووباره‌ی كردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه چه‌ند جیاوازییه‌كی لاوه‌كی له‌نێوان ئه‌م دوو مۆبایله‌دا ده‌بینین، به‌ڵام له‌به‌شه سه‌ره‌كییه‌كاندا هیچ جیاوازییه‌ك به‌دیناكه‌ین. جیاوازی نێوان ئه‌م دوو مۆبایله له گۆڕینی شوێنی په‌نجه‌مۆرو دوگمه‌ی ماڵ homeدا هه‌یه، كه وازی له دیزاینه‌كه‌ی ئایفۆن هێناوه‌و په‌نجه‌مۆریشی كردووه به مۆری چاو. ئه‌وه تایبه‌تبوو به جیاوازییه‌كانیان، به‌ڵام له‌چه‌ندین شوێندا هیچ جیاوازییه‌ك به‌دیناكرێت وه‌ك به‌شی ده‌ره‌وه‌ی مۆبایله‌كه، هاوكات شوێنی سه‌ماعه‌و بارگاویكردنه‌ی هه‌مان شوێنی ئایفۆنه، له‌به‌شی به‌رنامه‌كانیشدا شوێنی خزمه‌تگوزاریه بێ ته‌له‌كانی وه‌ك بلوتوز و wi fi و به‌شه‌كانی تر به‌هه‌مانشێوه‌ی ئایفۆنه. خاك – و/ گۆران قادر س: sky NEWS
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure