توێژه‌رانی زانكۆی كوینی كه‌نه‌دی به‌رهه‌مهێنانی نوێترین مۆبایلیان راگه‌یاند كه شاشه‌كه‌ی ته‌واو جیاوازه له‌مۆبایله‌كانی ئێستا، هه‌روه‌ها پێده‌چێت مۆبایله‌كانی داهاتوو له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه دروستبكرێن، هاوكات ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كه‌ن كه ئه‌م مۆبایله له‌توانایدایه وێنه‌كان له‌سه‌ر شێوازی سێ دووری نیشانبدات به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به به‌كارهێنانی چاویلكه‌ی تایبه‌ت بێت یان پێویستی به‌هه‌ر ئامێرێكی تری ته‌كنیكی بێت. توێژه‌ران رایده‌گه‌یه‌نن كه مۆبایله‌كه‌یان یه‌كه‌مین مۆبایله كه شاشه‌كه‌ی توانای نوشتانه‌وه‌ی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌و وێنانه‌ی له‌سه‌ر شاشه‌كه ده‌رده‌كه‌ون. ئه‌م مۆبایله ناوی HoloFlex و شاشه‌كه‌ی له‌چه‌ندین هاوێنه‌ی بچوك پێكدێت و له‌جۆری ئه‌مۆلیده به روونمای 1920 به 1080 پێكسڵ، ده‌توانرێت وێنه‌ی سێ دووری نیشانبدات كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رز له‌سه‌ر شاشه‌كه ده‌رده‌كه‌ون، هاوكات ده‌توانێت خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و وێنانه بگونجێنێت كه له‌سه‌ر شاشه‌كه ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌ستی له‌مسه‌وه ده‌بێت كه ده‌توانرێت له‌چه‌ندین گۆشه نیگاوه سه‌یری وێنه‌كان بكرێت. به‌هۆی 16 هه‌زار هاوێنه‌وه كه له‌جۆری چاوی ماسین fish eye و شێوه‌یان خڕه‌و ده‌توانێت وێنه‌ی سێ دووری نیشانبدات، پاشان هه‌ریه‌كێك له‌م هاوێنانه لایه‌كی وێنه‌كه نیشانده‌دات و له‌ئه‌نجامدا وێنه‌یه‌كی سێ دوری به روونمای 104 به 160 پێكسڵی دروستده‌بێت، ئه‌م وێنه‌یه‌ش له‌ئێستادا كوالێتیه‌كه‌ی نزمه، بۆیه له‌داهاتوودا هه‌ڵی به‌رزكردنه‌وه‌ی روونماكه‌ی ده‌درێت، له‌كاتی نیشاندانی وێنه‌كه ده‌توانرێت ده‌ست له‌شاشه‌كه بدرێت و به‌ویستی به‌كارهێنه‌ر بنوشتێته‌وه تا به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ وێنه‌كه بگونجێت، هاوكات ده‌توانرێت بۆ نیشاندانی یاری‌و فلیم و وێنه‌كانیش به‌كاربهێنرێت. جێگه‌ی باسه ئه‌م مۆبایله به‌سیستمی ئه‌ندرۆید 5.1 كارده‌كات، پرۆسێسه‌ره‌كه‌شی له‌جۆری كوالكۆم سنابدراگۆن 810یه، هه‌روه‌ها رامه‌كه‌شی 2 گێگابایته، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستاش كاری تێدا ده‌كه‌ن بۆیه كاتی خستنه بازاڕیان ئاشكرا نه‌كردووه. خاك – و/ گۆران قادر س: كه‌ناڵی العربیه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure