زۆر له‌نیوه زیاتری مرۆڤی سه‌ر زه‌وی، مۆبایلی زیره‌ك به‌كارده‌هێنێت. به‌كارهێنانی ئه‌م ئامێره بۆ زۆر كه‌س شتێكی ئاسایی رۆژانه‌یه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ش وه‌ك مادده‌ی هۆشبه‌ر زیانی بۆسه‌ر ته‌ندروستی و ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كارهێنه‌ردا هه‌یه. ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌زۆرینه‌ی كه‌ناڵه ته‌ندروستییه جیهانییه‌كاندا بڵاوكرایه‌وه، پیشانی ده‌دات هه‌موو به‌كاربه‌رێك رۆژانه له‌نێوان ١١٠ تا ١٥٩ جار قوفڵی مۆبایله‌كه‌ی ده‌كاته‌وه، كه‌مترینجاریش بۆ زۆرینه‌ی به‌كاربه‌ره‌كانی مۆبایلی زیره‌ك ٨٠ جار تێپه‌ڕده‌كات. سه‌یرترین خوو به‌لای لێكۆڵه‌رانه‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌نجامدانی ئه‌م كرده‌وه‌یه، واته كردنه‌وه‌ی قفڵی مۆبایل، هیچ ئامانجێكی دیاركراوی له‌پشت نییه. چێككردنی به‌مه‌به‌ست و بێ مه‌به‌ستی مۆبایل و كرمۆڵه‌بوون به‌سه‌ریه‌وه. جگه له‌زیانه ته‌ندروستییه‌كانی، به‌كاربه‌ران گۆشه‌گیر ده‌كات و وایان لێده‌كات كه ده‌وروبه‌ری خۆیان پشتگوێ بخه‌ن. ته‌نانه‌ت زۆرجار ته‌وه‌زلی و گرنگینه‌دان به‌كاری سه‌ره‌كی لێده‌كه‌وێته‌وه. به‌گوێره‌ی ده‌رئه‌نجامی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه، ئه‌و ئاسته له‌به‌كارهێنانی مۆبایل، به‌لای زانایانه‌وه بریتییه له ئالوده‌بوون. هه‌روه‌ها هیچ جیاوازییه‌ك ناكه‌ن له‌نێوان ئالوده‌بوون به ته‌كنه‌لۆژیاو ئالوده‌بوون به‌مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه. چونكه هه‌ردووكیان زیانی گه‌وره‌یان بۆسه‌ر ته‌ندروستی و ده‌روون و كه‌سایه‌تی مرۆڤ هه‌یه. ئالوده‌بوون به‌مۆبایله‌وه، یه‌كێكه له‌و بابه‌ته سه‌رنجڕاكێشانه‌ی بۆ زانایانی بواری ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی، وه‌ك مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆسه‌ر مرۆڤ هه‌ژمار ده‌كرێت. چونكه له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی مۆبایلی زیره‌كه‌وه، ته‌ندروستی تاكه‌كان و ده‌روونیان و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشیان گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌ردا هاتووه، بێگومان به‌ره‌و لایه‌نه خراپه‌كه‌ی هه‌نگاوی هه‌ڵگرتووه. خاك - هاوار شاوان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure