ده‌ركردنی مۆبایلی iphone 5se له‌ڕووی قه‌باره‌وه زۆرترین رای جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێنا، بۆیه ئه‌پڵ ده‌یه‌وێت له به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی داهاتوودا دووربكه‌وێته‌وه له‌مكاره، له‌نوێترین وێنه‌شدا كه وه‌ك پلانێكی كۆمپانیاكه هه‌ژمارده‌كرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی ئایفۆن حه‌وت، مۆبایله‌كه به‌قه‌باره‌كه‌ی 4.7 ئینج ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئه‌مه‌ش هاوتای قه‌باره‌ی مۆبایلی شه‌ش ئێسه. به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی phonearena ی هیندی. مۆبایلی ئایفۆن حه‌وت درێژییه‌كه‌ی 1380.30x67.12 ملم ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و دیزاینه‌ی كه بۆ ئه‌م مۆبایله نوێیه كێشراوه باس له ئه‌ستوری مۆبایله‌كه ناكات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه مۆبایلی شه‌شه ئێس ئه‌ستورییه‌كه‌ی 7.1 ملم بوو، به‌وه‌ش بوو به‌باریكترین مۆبایل، به‌ڵام نه‌بوو به‌باریكترین ئامێر، چونكه ئامێری I pod touch به‌ئه‌ستووری 6.1 ملم كه‌وته بازاڕه‌وه, ده‌رچه‌ی 3.5mm audio jack پێده‌چێت له‌م مۆبایله‌شدا بوونی هه‌بێت، به‌ڵام هیچ كاریگه‌رییه‌كی نابێت له‌سه‌ر ئه‌ستوری مۆبایله‌كه وه‌ك له‌وه‌ی كه له I pod دا بینیمان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌ستوری مۆبایله‌كه 7.1 ملم بێت، ئه‌وه بۆ پاترییه‌كه‌ی به‌سوود ده‌بێت. خاك – و/ گۆران قادر س: الیوم السابع
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure