لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات كهWifi له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ مرۆڤ دروستده‌كات، كه به‌گران بۆسه‌ر جه‌سته‌و ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌كه‌وێته‌وه. زۆركات ته‌كنه‌لۆژیای نوێ و پێشكه‌وتنی زانست ده‌توانێت هه‌ڕه‌شه بێت بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه زۆر كه‌س به‌هۆی لایه‌نه باش و ئه‌رێنییه‌كانی ئه‌م ئامێره نوێیانه یاخود به‌هۆی نه‌بوون و كه‌می زانیارییه‌وه ئه‌م هه‌ڕه‌شانه له‌به‌رچاو نه‌گرن. تۆڕیWifi كه له‌هه‌موو چوارده‌وری ئێمه‌دا هه‌یه، ئه‌ركی ئه‌وه‌یه كه به‌بێ سوود بینین له‌هیچ واریه‌رو كێبڵێك بتوانین ئینته‌رنێت بگه‌یه‌نێته ئامێره‌كانی تر، یه‌كێكه له‌و ئامێرانه‌ی كه مه‌ترسی ته‌واوی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه. ئامێره ئه‌لیكترۆنییه بێ سیمه‌كانی وه‌ك تابلێت و لاپ‌تۆپ و مۆبایل له‌ڕێگه‌ی ئه‌و جی‌پی ئێسانه‌وه‌ی تێیاندا رێكخراوه، شه‌پۆلی كارۆموگناتیسی به‌رهه‌مده‌هێنێت، ئه‌م شه‌پۆلانه‌یش كه له‌ڕێگه‌ی Wifiـه‌وه په‌خشده‌بێت، كۆمه‌ڵێك زیانی جۆراوجۆری هه‌یه. به‌گوێره‌ی بڵاوكراوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مریكا، ئاشكراكراوه كه Wifi ئه‌م زیانانه‌ی بۆسه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ و به‌تایبه‌ت منداڵ هه‌یه. *له‌ناوبردنی ته‌ركیزو تێكچوونی یادگه. *دروستبوونی كێشه‌ی خه‌وتن و تێكچوونی خه‌و، كه له‌كاتی خه‌وتندا به‌گوێره‌ی پێویست پشوو ناده‌یت. *هه‌ستكردن به‌ماندووێتی زۆر به‌بێ ئه‌وه‌ی كارێكی زۆرت ئه‌نجامدابێت. *دروستبوونی ئازاری گوێ و گوێچكه‌و كاریگه‌ری بۆسه‌ر په‌رده‌ی گوێ ده‌بێت. *ژانه سه‌ری قورس و گران دروستده‌كات. خاك - هاوار شاوان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure