هه‌ندێك له كۆمپانیاكانی بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل هه‌وڵده‌ده‌ن بچنه ناو بواری به‌رهه‌مهێنانی پاتری ناو ماڵ، یه‌كه‌مین كۆمپانیاش كه به‌وكاره هه‌ستا كۆمپانیای تسلای به‌ناوبانگ بوو كه توانی پاتریه‌كی ناوماڵ به‌هێزێكی زۆره‌وه به‌رهه‌مبهێنێت. كۆمپانیای تسلا تا راده‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوو له كاره‌كه‌یدا، بۆیه كۆمپانیای ملرسیدسی ئه‌ڵمانیش هه‌مان رێگای گرتووه‌ته‌به‌رو له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوی له‌وشێوه‌یه‌شدا ساڵی پار پاتریه‌كی ناوماڵی به‌رهه‌مهێنا، پاتریه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای Accumotiveی سه‌ر به‌گروپی كۆمپانیاكانی مارسیدسه‌وه به‌رهه‌مهێنرا كه نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی له ئه‌ڵمانیایه. پاتریه‌كه‌ی مارسیدس هاوشێوه‌ی جانتای گه‌شتكردنه‌وه‌و توانای خه‌زنكردنی 2.5 كیلۆواتی هه‌یه، ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆر نیه، چونكه هه‌ر تاكێكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكادا رۆژانه 30 كیلۆ وات كاره‌با خه‌رجده‌كات، به‌ڵام ئه‌م پاتریه ده‌توانرێت به 8 پاتری تره‌وه ببه‌سترێت، به‌مه‌ش توانای خه‌زنكردنی وزه‌ی ده‌گاته 20 كیلۆ وات. سه‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه پاتریه‌كه به‌پاتری تره‌وه ده‌به‌سترێت تا تواناكه‌ی زیادبكرێت، به‌ڵام هێشتا ناگات به‌توانای پاتریه‌كه‌ی كۆمپانیای تسلا، چونكه پاتریه‌كه‌ی تسلا توانای پێدانانی 6.4 كیلۆواتی هه‌یه، هاوكات ده‌توانرێت به 9 پاتری تره‌وه ببه‌سترێت. جێگه‌ی باسه، ئه‌م پاتریه‌ی مه‌رسیدس ئێستا ته‌نها له ئه‌ڵمانیادا ده‌فرۆشرێت، به‌ڵام كۆمپانیاكه رایگه‌یاند كه به‌مزووانه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاشدا به‌رده‌ست ده‌بێت. خاك – و/ گۆران قادر س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure