11/5/2016 11:26 AM

خۆپاراستن له‌ زیانه‌كانی مۆبایل

ئاشكرایه‌ مۆبایل له‌ڕێگه‌ی شه‌پۆلی كارۆموگناستییه‌وه‌، چالاكییه‌ جۆراوجۆره‌كانی ئه‌نجامده‌دات. ئه‌م شه‌پۆلانه‌ كۆمه‌ڵێك زیانی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌، تائێستا به‌ دیاریكراوی زیانه‌كانی نه‌ژمێردراون و ئاشكرا نییه‌ كه‌ زیانه‌كانی چه‌نده‌ ده‌مێنێته‌وه‌. چونكه‌ به‌كارهێنانی مۆبایل مێژوویه‌كی درێژی نییه‌.

ئه‌و زیانانه‌ی تائێستا ئاشكرا كراون، بریتییه‌ له‌و كاریگه‌رییانه‌ی بۆسه‌ر گوێچكه‌و پێست و هه‌ناو و كۆئه‌ندامی زاوزێ، به‌تایبه‌ت ئه‌و زیانانه‌ی كه‌ بۆ كۆئه‌ندامی زاوزێی و ئه‌گه‌ری نه‌زۆكی و كه‌م توانایی سێكسی بۆ پیاوان هه‌یه‌تی.

له‌به‌رئه‌وه‌ی مۆبایل بووه‌ته‌ به‌شێكی دانه‌بڕاو و ئامێرێكی پێویست، هه‌روه‌ها ناتوانرێت فڕێبدرێت، باشتروایه‌ ئه‌م خاڵانه‌ له‌به‌رچاو بگرن بۆ كه‌متركردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی:

*به‌كارهێنانی هیدفۆن به‌ به‌رده‌وامی یان زۆرینه‌ی كات، چونكه‌ ئامێری مۆبایل له‌كاتی په‌یوه‌ندیدا، شه‌پۆلی زۆری كارۆموگناتیسی به‌رهه‌مده‌هێنێت. ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌ری بۆسه‌ر گوێچكه‌ هه‌یه‌.

*به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مۆبایل له‌باوه‌ش و ئامێز، یاخود له‌گیرفاندا دامه‌نێن. هه‌ڵگرتنی مۆبایل له‌ناو جانتادا باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌كاریگه‌ری شه‌پۆلی كارۆموگناتیسی.

*هه‌وڵدان بۆ كه‌مترین په‌یوه‌ندی و كه‌مترین به‌كارهێنانی مۆبایل.

*له‌كاتی پشوودا یان له‌كاتی كاردا، ته‌نانه‌ت له‌ماڵه‌وه‌یشدا با هه‌میشه‌ مۆبایل له‌دووری چه‌ند مه‌ترێكه‌وه‌ بێت؟

*له‌كاتی خه‌ودا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مۆبایل له‌نزیكه‌وه‌ دامه‌نێن.

*هه‌وڵدان بۆ به‌كارهێنانی ته‌له‌فۆنی ماڵان و كاره‌بایی، چونكه‌ ئه‌و ته‌له‌فۆنه‌ كلاسیكیانه‌ كه‌متر شه‌پۆلی كارۆموگناتیسی به‌رهه‌مده‌هێنن.

خاك - هاوار شاوان




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved