هه‌ندێكجار مرۆڤ ته‌نێكی بچوكی وه‌ك پاره‌ی كانزایی یان پیلی كاتژمێر قوت ده‌دات، بۆ رزگاربوون له‌مانه له‌وه‌یه مرۆڤه‌كه پێویستی به‌نه‌شته‌رگه‌ری بێت، بۆیه تیمێكی پسپۆر له‌په‌یمانگه‌ی MIT و زانكۆی شیفلیدو په‌یمانگه‌ی تۆكیۆ بۆ ته‌كنه‌لۆژیا هه‌ستاون به‌گه‌شه‌پێدانی رۆبۆتێكی نوێ له‌جۆری ئۆرگامی كه ده‌توانێت له‌گه‌ده‌دا بگۆڕێت به رۆبۆتێكی پزیشكی. رۆبۆته نوێیه‌كه له‌ڕیخۆڵه‌ی ئاژه‌ڵ دروستكراوه‌و له‌ناوه‌ڕاستیشیدا موگناتیسێكی بچوكی تێدایه، رۆبۆته‌كه له‌پارچه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌هه‌ڵێنرێت و مرۆڤ قوتی ده‌دات، پاشان به‌هۆی ترشی گه‌ده‌وه وه‌ك هه‌ر خۆراكێكی تر ده‌توێته‌وه. دیزاینی رۆبۆته نوێیه‌كه دواكه‌وته‌ی دیزاینی رۆبۆتی ئۆرگامی كۆنه، كه له‌لایه‌ن تیمێكه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌یمانگه‌ی ماساتشوتس بۆ ته‌كنه‌لۆژیا گه‌شه‌ی پێدراوه، به‌ڵام رۆبۆته نوێیه‌كه دیزاینه‌كه‌ی جیاوازه له رۆبۆته‌كانی تر، چونكه به‌هۆی لایه‌كانیه‌وه پاڵ به‌خۆیه‌وه بنێت و به‌دیواری گه‌ده‌وه بنوسێت. بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی رۆبۆته‌كه تیمه‌كه پشتیان به‌پیلێكی بچوكی كاتژمێر به‌ستووه، چونكه خه‌ڵكی له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زیاتر له 3500 پیلیان قوتداوه‌و هیچ زیانێكیشیان پێنه‌گه‌یشتوه‌و هه‌رسیان كردووه، واته ئه‌م پیله بچوكانه نابنه هۆی دروستبوونی كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی بۆ مرۆڤ.
بۆ بینینی ڤیدیۆكه كلیك لێره بكه
خاك – و/ گۆران قادر س: الیوم السابع
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure