چوار خوێندكاری كورد پرۆژه‌یه‌كی ناوازه‌یان هه‌بووه بۆ توێژینه‌وه‌ی قۆناغی كۆتایی زانكۆیان. كه ئه‌و پرۆژه‌یه سوودێكی زۆر به‌هه‌مووان ده‌گه‌یه‌نێت. له‌وباره‌یه‌وه یه‌كێك له‌خوێندكاره‌كان به‌ناوی نه‌هرۆ ئه‌حمه‌د به سایتی خاك-ی راگه‌یاند: له‌ڕۆژی ئه‌ندازیاریدا و به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی توێژینه‌وه‌ی قۆناغی كۆتایی زانكۆمان، ئه‌م پرۆژه‌یه‌مان ئاشكرا كرد‌و توانیمان سه‌ركه‌وتوو بین. وتیشی: هاوڕێكانم به‌ناوی (هێرش جه‌عفه‌ر، سه‌فین به‌كر، رێباز سالار)، كه ئێستا یه‌كێكیان به‌مه‌به‌ستی خوێندن له‌ده‌ره‌وه‌یه، هه‌رچوارمان پێكه‌وه به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا د.علا‌ء محێدین بڕیارده‌ی به‌شی كاره‌با، به‌ماوه‌ی 10 مانگ كارمان تێدا كرد‌و پرۆژه‌كه‌مان ئه‌نجامدا. راشیگه‌یاند: پرۆژه‌كه به‌شێوه‌یه‌كه كه ئه‌بێته هۆی كه‌متر به‌كارهێنانی كاره‌با بۆ ئه‌و جیهازانه‌ی ماتۆڕیان تێدایه، وه‌كو سپلێت و سه‌لاجه‌و موجه‌میده‌و..هتد. ئه‌و خوێندكاره ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌ڕۆژی ئه‌ندازیاریدا 7 زانكۆی هه‌رێم به‌شداریمان كرد، كه تێیدا 3 كۆمه‌ڵه پێشبڕكێمان كرد، كۆمه‌ڵه‌كانیش به‌مشێوه‌یه بوون: كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: له‌نێوان به‌شه‌كانی ته‌لارسازی و پلانسازی شار كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: له‌نێوان به‌شه‌كانی شارستانی و رووپێوی و ئاودێری و جیۆته‌كنیك. كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م له‌نێوان به‌شه‌كانی كاره‌باو میكانیك و وزه. وتیشی: له‌كۆتاییدا پرۆژه‌كه‌ی ئێمه كه ناوی ( Energy Saving Using Micro-Controlled Power Factor Correction ) بوو، بووه یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م. خاك - تایبه‌ت
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure