ئایا روویداوه له‌ماڵ بچیته ده‌ره‌وه‌و پاشان په‌شیمان بیته‌وه له‌پۆشینی ره‌نگی كراسه‌كه‌ت؟ به‌ڵام ئیتر به‌هۆی داهێنانی ته‌كنه‌لۆژیاوه له‌مه‌ودوا توشی ئه‌و روداوانه نابیت. تیمێك كه له‌چه‌ندین توێژه‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێكهاتبوو، توانیان گه‌شه به‌جۆره ده‌زوویه‌كی زیره‌ك بده‌ن كه له‌دروستكردنی پۆشاكدا به‌كاردێت، پاشان به‌ویستی خاوه‌نه‌كه‌ی ره‌نگی پۆشاكه‌كه بگۆڕێت. ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌ی كه ئه‌مكاره ده‌كات ناوی (ئیب)ـه، كه له‌پرۆژه‌یه‌كی جاكادراوه وه‌رگیراوه‌و كۆمپانیای گۆگڵیش هه‌ڵده‌ستێت به‌دروستكردنی پۆشاكه زیره‌كه‌كه. ئه‌م پۆشاكه ته‌نها ره‌نگی ناگۆڕدرێت، به‌ڵكو به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت دیزاینه‌كه‌شی بگۆڕێت، له‌وباره‌یه‌وه تیمه‌كه‌ی زانكۆی بێركلی له‌ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا روونكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌م پۆشاكه زۆر به‌خێرایی ده‌توانێت ره‌نگه‌كه‌ی بگۆڕێت، هاوكات به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت ئه‌و هێماو نوسین و هێڵكاریانه‌ش بگۆڕێت كه‌له‌سه‌ر كراسه‌كه هه‌یه. هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌م كراسه‌وه ده‌توانیت سه‌یری نامه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونه‌كانیشت بكه‌یت. ده‌رباره‌ی چۆنێتی دروستكردنی ئه‌م پۆشاكه زیره‌كه، لورا دیفیندورف سه‌رپه‌رشتیاری تیمه‌كه رایگه‌یاند: ده‌زووی به‌كارهاتوو له‌كراسه‌كه‌دا به‌ڕه‌نگی كرۆم ره‌نگكراوه، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌ندازیاری چنینه‌وه هه‌وڵماندا به‌باشترین شێوه جوانی تێدا بنه‌خشێن، ده‌زووه‌كان دوای به‌ركه‌وتنیان به‌كاره‌با ره‌نگیان ده‌گۆڕێت. خاك – و/ گۆران قادر س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure